هه‌په‌گه هێلیکۆپته‌رێکى سوپاى تورکیا ده‌خاته خواره‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ ناوه‌ندى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، ڕایگه‌یاند که گه‌ریلاکانى له چوارچه‌لا هێلیکۆپته‌رێکى سوپاى تورکیایان خستووه‌ته‌خواره‌وه، ناسنامه‌ى شه‌هیدێکیشى ئاشکراکردووه.
ئه‌مڕۆ 17ى ئابى 2020 له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى هه‌په‌گه‌دا هاتووه:" له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیادا، هێزه‌کانمان ڕۆژى 16ى ئه‌م مانگه کاتژمێر 10:00ى به‌یانی، له مه‌یدانى چوارچه‌لاى هه‌رێمى زاگروس، هێلیکۆپته‌رێکى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیان که له گردى چوارچه‌لا ده‌گه‌ڕایه‌وه کرده ئامانج، هێلیکۆپته‌ره‌که گورزى قورسى به‌رکه‌وت و به‌پێى زانیارییه‌کان زۆر دوور نه‌که‌وتووه‌ته‌وه و که‌وتووه‌ته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شکراوه که" هێزه‌کانمان دواى 10 خوله‌ک هێلیکۆپته‌رێکى دیکه‌یان کرده ئامانج که له‌سه‌ر گره‌که هه‌ڵده‌ستا، ئه‌و هێلیکۆپته‌ره‌ش گورزى قورسى به‌رکه‌وت و به ناچار ڕووى له گه‌ڤه‌ر و جوله‌مێرگ کرد.
له به‌رده‌وامى هاتووه: ئه‌م چالاکییه بۆ بیرهێنانه‌وه‌ى فه‌رمانده عه‌گید گارزان و دوو فه‌رمانده‌ى دیکه‌ى سوپاى عێراق ئه‌نجامدرا که له هێرشێکى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک شه‌هید بوون.
گه‌ریلایه‌ک له هه‌فتانین شه‌هید بوو.
له به‌شێکى دیکه یه‌کێک له‌و قاره‌مانانه‌ى له ڕۆژى ده‌ستپێکه‌وه له سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رخۆدان بوو و گورزى قورسى له دوژمن وه‌شاند، هه‌ڤاڵى فه‌رمانده‌مان "زه‌لال" بوو، که ڕۆژى ٢٣ى مانگى ڕابردوو له مه‌یدانى شه‌شدار تا کۆتا گولـله به‌رخۆدانى کرد و په‌یوه‌ستى کاروانى نه‌مران بوو.
ناسنامه‌ى ئه‌و شه‌هیده فه‌رمانده‌یه به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یه‌ندراوه:
شه‌هیدى فه‌رمانده- زه‌لال سیده‌م
ناوى کۆد: زه‌لال سیده‌م
ناو و پاشناو: ڕۆژبین ڤارلی
شوێنى له‌دایکبوون: ئامه‌د
ناوى دایک و باوک: زه‌ینه‌ب- ڤه‌یسی
شوێن و کاتى شه‌هیدبوون: ٢٣ى ٧ى ٢٠٢٠- هه‌فتانین
