حکومه‌تى هه‌رێم: بۆ مانگى سێ له‌سه‌دا 21ى موچه ده‌بردرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌ره‌راى ناردنى 320 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غداوه، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا و تێیدا بریاریدا له‌سه‌دا 21ى موچه له فه‌رمانبه‌ران ببدرێت و له‌سه‌دا 50% له پله باڵاکان به‌هه‌مان میکانیزمى موچه‌ى مانگى شوبات.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یێندراوێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت، له کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆدا بڕیاردرا مووچه‌ى ئه‌و مانگه به‌پێى میکانیزمى خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ دۆخى دارایى له زووترین کاتدا به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبکرێت و له‌مه‌ودواش به‌پێى داهات مووچه دابه‌شده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17-08-2020، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکوه‌زیران له ڕێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخى دارایى هه‌رێمى کوردستان و میکانیزمى دابه‌شکردنى مووچه تاوتوێکراوه. به‌پێى راگه‌یێندراوێکى کۆبوونه‌وه‌که‌ش پاش رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌رچاوڕوونى زیاتر له‌باره‌ى دۆخى داریى ھه‌رێمى کوردستان "بڕیاردرا مووچه به‌پێى ئه‌و داھاته‌ى که له‌به‌رده‌سته له زووترین کاتدا به شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبکرێت".
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به دابه‌شکردنى مووچه له مانگى داهاتووه ده‌ڵێت "پێویسته به میکانیزمى خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ داھاتى مانگانه و به شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه مووچه له کاتى گونجاو‌دا دابه‌شبکرێت به پشت به‌ستن به‌داھاته‌کانى ھه‌رێمى کوردستان که داھاتى نه‌وتى و نا نه‌وتى و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى که له به‌غداوه دێت بۆ ھه‌رێمى کوردستان، ھه‌موو مانگێک رێژه‌ى مووچه به‌پێى داھات ده‌بێت."
هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، که سبه‌ى سێشه‌ممه 17-08-2020 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌ک یه‌که‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌ى مانگى سێ وه‌رده‌گرێت و بڕیاریشدراوه که میکانیزمى دابه‌شکردنه‌که‌ى به‌هه‌مان شێوه‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى مانگى دوو بێت.
