نرخى نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رده‌وامه له به‌رزبونه‌وه و له‌سه‌رو 45 دۆلاروه بۆ هه‌ر به‌رمیلێک مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
نرخى ئێستاى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى برێنت به 45 دۆلار‌و 20 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا( ته‌کساس) به 42 دۆلار‌و 67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوکات، نرخى ئێستاى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى ئۆپێک پڵه‌س به 45 دۆلار‌و 12 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت هاوکاته له‌گه‌ڵ گرژییه‌کانى ئه‌مه‌ریکاو چین به‌هۆى گرێبه‌ستى 90 فڕۆکه‌ى ئیف 16ى ئه‌مه‌ریکى بۆ تایوان، که چین به به‌شێک له وڵاتى خۆى داده‌نێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار