بێجگه پارێزه‌رانى، براکه‌شى داواى بینینى ئۆجه‌لان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزه‌ران و خانه‌واده‌ى ئۆجالان و گیراوانى دیکه‌ى زیندانى دوورگه‌ى ئیمرالى بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ئیمرالى داواکاریى دیداریان ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دادى حکومه‌تى تورکیا کرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسى هاوار نیوز بڵاوى کرده‌وه، دوێنێ هه‌ینى محه‌مه‌د ئۆجه‌لان براى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) و پارێزه‌رانی، له‌گه‌ڵ به‌شێک له خێزانى ده‌ستگیرکراوانى دیکه، به مه‌به‌ستى دیدارى ئیمرالى سه‌ردانى وه‌زاره‌تى دادى حکومه‌تى تورکیایان کرد، به‌ڵام چاوه‌رێى وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى داد ده‌که‌ن.
له 7ى ئابى ساڵى رابردوه‌وه رێگه به پارێزه‌ره‌کانى ئۆجه‌لان نه‌دراوه بچنه ئیمراڵى و چاویان به بریکاره‌که‌یان بکه‌وێت.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ساڵى 1998، له‌ژێر فشارى حکومه‌تى سوریادا ئه‌و وڵاته‌ى جێهێشت‌و دواتر له شوباتى 1999 له وڵاتى کینیا له‌لایه‌ن ده‌زگاى سیخورى تورکیاوه رفێنرا‌و. دادگاى تورکیا ساڵى 2002 حوکمى له‌سێداره‌دانى بۆ ئۆجه‌لان ده‌رکرد، به‌ڵام دواتر حوکمه گۆڕدرا بۆ زیندانى هه‌تاهه‌تایی.
