فرسه‌ت سۆفی داواى خۆپارێزى له‌هاوڵاتیانى هه‌ولێر ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند:" رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ى تووشبوون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌سنووره‌که‌مان روو له‌زیادبوون ده‌کات"
فرسه‌ت سۆفى راشیگه‌یاند، هیچ رێگه‌چاره‌یه‌کى پارێزراو له‌به‌رده‌میان نییه، جگه له‌وه‌ى هاووڵاتیانى هه‌ولێر خۆپارێزى بکه‌ن‌و پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ببن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هاووڵاتیان وه‌ک پێویست خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا ناکه‌ن".
ماوه‌یه‌که ژماره‌ى تووشبوون به‌ڤایرۆسى کۆرۆنا له‌شارى هه‌ولێر رووى له‌زیادبوون کردووه، به‌شێوه‌یه‌ک له‌ماوه‌ى 7 ئاب بۆ 14 ئاب، 63 که‌س به‌ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار