داواکارى گشتى لوبنان 25 به‌رپرس راپێچى دادگا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
داواکارى گشتى لوبنان به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌یروتى پایته‌خته‌وه تۆمه‌ت ئاراسته‌ى 25 به‌رپرسى ئه‌و وڵاته کراوه که لێپرسراوى گه‌وره‌یان له‌نێودایه هه‌یه.
میدیاکانى لوبنان بڵاویانکردوه‌ته‌وه، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌یروت، که بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى 177 که‌س و برینداربونى هه‌زاران و زیانى زیاتر له 15 ملیار دۆلار، غه‌سان حویدات داواکارى گشتى تۆمه‌تى ئاراسته‌ى 25 به‌رپرسى لوبنانى کردووه‌و تا ئێستا نزیکه‌ى بیست که‌سیان ده‌ستگیرکراون.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه که تۆمه‌تباران چه‌ندین به‌رپرسى باڵاى به‌نده‌رى به‌یروت و گومرگ و هێزه ئه‌منییه‌کانیان تێدایه، هه‌موشیان راده‌ستى دادگاى تاوانه‌کان ده‌کرێن بۆئه‌وه‌ى دادگایى بکرێن

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار