"دوو ئه‌فسه‌رو سه‌ربازێکى پاسه‌وانى سنور به‌هۆى بۆردومانه‌کانى تورکیاوه شه‌هیدبون"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند که" دوو ئه‌فسه‌رو سه‌ربازێکى پاسه‌وانى سنور به‌هۆى بۆردومانه‌کانى تورکیاوه ئه‌مڕۆ به‌فرۆکه‌ى بێ فراکه‌وان شه‌هیدبوون".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى ئابى 2020 له‌ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند:"سوپای تورکیا له‌رێگه‌ى فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وانه‌وه ئۆتۆمبێلێکى سه‌ربازیمانى له‌ناوچه‌ى سیده‌کان کردۆته ئامانج."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له‌بۆردومانه‌که‌دا فه‌رمانده‌ى لیواى 2ى پاسه‌وانى سنور‌و فه‌رمانده‌ى فه‌وجى 3ى پاسه‌وانى سنور‌و شۆفێره‌که‌یان شه‌هیدبون".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له‌ناوچه‌ى بێرمى دیندارانى ده‌ڤه‌رى برادۆست، فڕۆکه‌جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا بۆردومانى ئۆتۆمبێلێکى هێزه‌کانى پاسه‌وانى سنورى عێراقیان کرد که ئه‌مڕۆ چوبونه ئه‌و ناوچه‌یه.
ئه‌و یه‌که‌یه‌ى پاسه‌وانى سنور ویستویانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاکانی پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) بکه‌ن‌و داوایان لێبکه‌ن له‌ناوچه‌که دور بکه‌ونه‌وه، له‌میانى ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆردومانى کردوون.
پێشتر ئیحسان چه‌له‌بی، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سیده‌کان رایگه‌یاند، کاژێر 3:45ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، چه‌ند فڕۆکه‌یه‌کى بێفڕۆکه‌وان له‌ناوچه‌ى برادۆست، ئۆتۆمبێلێکى پاسه‌وانى سنورى عێراقیان کردۆته ئامانج‌و له‌ئه‌نجامدا چه‌ند پاسه‌وانێکى سنور کوژراون که عه‌میدێک‌و عه‌قیدێکى کوردیان تێدایه.
ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ی ئه‌مرۆ شه‌هیدبون عه‌مید زوبێر حالی، فه‌رمانده‌ى فه‌وجى 3ى پاسه‌وانى سنور‌و محه‌مه‌د ره‌شید، فه‌رمانده‌ى لیواى 2ى پاسه‌وانى سنورن‌و کوردن.
