ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێم: ژماره‌یه‌ک تیرۆرستمان له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر کردووه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که" ژماره‌یه‌ک تیرۆریستمان له سنورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیر کردووه که پلانیان هه‌بووه حه‌شارگه‌یه‌ک دروستبکه‌ن و په‌یوه‌ندى نهێنى له‌گه‌ڵ داعش دروستبکه‌ن".
ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوى ئاسایشى سلێمانی:
له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى و چاودێرى به‌رده‌وام و وردى ئاسایشى ھه‌رێمى کوردستان ، ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى ، سه‌ربه‌ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، زانیارى به‌ده‌ستده‌ھێن له‌سه‌ر چه‌ند تیرۆریستێکى داعش ، که له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ ، به‌ناوى کارکردن و کرێکارى و ناسنامه‌ى ساخته‌وه خۆیان حه‌شارداوه و له‌چه‌ند کێڵگه‌یه‌کدا کارى باخداریده‌که‌ن.
دواى چاودێرى و به‌دواداچوونى ورد زانیارى و به‌ڵگه‌ى دروست به‌ده‌ست ھاتن و پاش ره‌زامه‌ندى دادوه‌ر ، به بڕیارى سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم ، ھێزه‌کانى ئۆپراسیۆنى ئاسایشى سلێمانى به‌ھاوکارى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئاسایشى رۆژئاواى سلێمانى ھه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیرکردنى تیرۆریستانیان له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستپێکردوو ، له‌چه‌ند ئۆپراسۆنێکدا رۆژى ٤ /٨ تیرۆریستانى تاوانبار (ج .م ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و تیرۆریست ئ .ھ ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ ده‌ستگیرکرا که ھه‌ردووکیان خه‌ڵکى فه‌لوجه‌ن ) که له‌کاتى ده‌ستگیرکردنى تیرۆریست ( م.ھ ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ ) له‌ده‌ست ھێزه‌کانى ئاسایش ھه‌ڵدێت و دواتر به بریندارى ده‌ستگیرکرا ، که ساڵى ٢٠١٤ به‌یعه‌تیان داوه به‌داعش و چه‌کدار بوونه و به‌شداربوونه له‌چه‌ندین تاوانى ده‌رحه‌ق به مرۆڤایه‌تی.
ھه‌ر له‌میانى به‌رده‌وامى لێکۆڵینه‌وه‌کان په‌یوه‌ست به‌و دۆسێیه ھێزه‌کانى ئاسایش رۆژى ٥/ ٨ له دوو ئۆپراسێۆنى جیادا سێ تیرۆستى تریان له‌سنورى به‌رده‌قاره‌مان و ناو شارى چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیرکرد که په‌یوه‌ندیان به‌ھه‌مان گروپه‌وه ھه‌بووه و ھه‌ریه‌ک له تاوانباران ع . م ته‌مه‌نن ٣١ ساڵ و ع . ع ته‌مه‌نى ٢٢ ساڵ که خه‌ڵکى مه‌حمودییه‌ن دواى ھه‌ڵھاتنى ده‌ستگیکرا ھه‌مان ئێواره‌ش له‌ناو شارى چه‌مچه‌ماڵ تیرۆریست ع . د ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ خه‌ڵکى به‌غدا ده‌ستگیراکران که لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌و رووبه‌رووى یاسا‌و دادگاکرانه‌وه .
به‌پێى زانیارییه به‌ده‌ستھاتووه‌کان تیرۆریسته ده‌ستگیرکراوه‌کان له خواروى عێراق وه ھه‌ڵھاتوون و مه‌رامیان بووه له سنورى چه‌مچه‌ماڵ حه‌شارگه‌یه‌ک دروستبکه‌ن و رێگایه‌کى په‌یوه‌ندى دروستبکه‌ن له گه‌ڵ چه‌ند شانه‌یه‌کى نھێنى تیرۆرستانى داعش بۆ رێکخستنه‌وه‌و جێبه‌جێکردنى مه‌رامه‌کانیان به‌ڵام پێش ده‌ستبه‌کاربوونیان پیلانه‌که‌یان ئاشکراکراو ده‌ستگیرکران.
له‌ماوه‌ى رابردوودا ھێزه‌کانى ده‌زگاى ئاسایشى ھه‌رێم چه‌ندین تیرۆریستى دیکه‌یان له‌سنورى سلێمانى و گه‌رمیان و شاروشارۆچکه‌کانى ھه‌رێم ده‌ستگیرکردووه و له‌به‌ر سه‌لامه‌تى لێکۆڵینه‌وه‌و ئارامى و ئاسایشى ھاووڵاتیان زانیارییه‌کان پارێزراون و ھێڵراونه‌ته‌وه و دۆسێکانیان له لێکۆڵینه‌وه‌دان و له‌داھاتوودا زانیارى وردیان له‌باره‌وه ده‌خرێته‌ڕوو .وه‌ک ھه‌میشه‌ش ته‌ئکیدده‌که‌ینه‌وه.
ته‌واوى ھێزه‌کانمان شه‌ونخونن بۆ پاراستنى ئۆقره‌یى و سه‌روماڵى ھاووڵاتیان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ھه‌ر پیلانێک که ژیان له کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک تێکبدات