فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا برادۆستیان بۆردوومان کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا ده‌ڤه‌رى برادۆستیان له سنوورى تۆپبارانى چه‌ند گوندێکى سنوره‌که‌یان کرد و زیانى زۆر به ژینگه و کوێستانه‌کانى سنووره‌که که‌وتووه.
به‌پێى زانیارییه‌کان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئابى 2020 له سنورى ده‌ڤه‌رى برادۆستى پارێزگاى هه‌ولێر، فڕۆکه جه‌نگیه‌کانى تورکیا بۆردوومانى گونده‌کانى شو گوندى هه‌لکێڕا و گه‌لى ڕه‌شى له سنوورى برادۆست کرد.
به هۆى بۆردوومانه‌وه‌که‌وه زیان به‌ر ژینگه‌ى سنووره‌که که‌وتووه، ناحیه‌ى سیده‌کان له ڕووى ئیدارییه‌وه سه‌ر به شارۆچکه‌ى سۆرانه له سنوورى پارێزگاى ھه‌ولێر و 144 کیلۆمه‌تر له پایته‌خته‌وه دووره.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار