ئه‌ردۆغان: پڕۆسه‌ى گه‌ڕان به‌دواى وزه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه
یۆنان ئاماده‌کارى بۆ تۆمارکردنى سکاڵا له‌سه‌ر تورکیا ده‌کات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌وه‌ى یۆنان پابه‌ند نه‌بووه به په‌یماننامه‌کان له‌باره‌ى ده‌رهێنانى وزه له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست، ئه‌نقه‌ره پڕۆسه‌ى گه‌ڕان و روپێوى له‌و ناوچه‌یه ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
ئه‌مڕۆ 8ى ئابى 2020 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌میانه‌ى وتارێکدا له مزگه‌وتى ئایاسۆفیا رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره پڕۆسه‌ى گه‌ڕان و روپێوى له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ده‌ستپێکردوه‌ته‌وه، له‌وبڕوایه‌دا نییه وڵاته‌که‌ى ناچاربێت به ئه‌نجامدانى دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى که مافیان نییه له‌سنوره ئاوییه‌کانى وڵاته‌که‌یدا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له ئێستادا که‌شتى "سێزمی" نێردراوه بۆ ده‌ریاى ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌رکه‌کانى خۆى به روپێویکردنى ئه‌و ناوچه‌یه جێبه‌جێبکات.
سه‌باره‌ت به رێککه‌وتنى نێوان یۆنان و میسر له‌باره‌ى به‌شکردنى ناوچه‌ى ئابورى له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست له نێوانیاندا ئه‌ردۆغان ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه‌ى به"پوچه‌ڵ" وه‌سف کرد‌و وتى" تورکیا سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى پاداشتنامه‌ى لێکتێگه‌یشتن که له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و حکومه‌تى ویفاق واژۆکراوه".
کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سه‌رۆک وه‌زیرانى یۆنان رایگه‌یاند، وڵاته‌که‌ى ئاماده‌کارى ده‌کات بۆ پێشکه‌شکردنى سکاڵا له دژى تورکیا له‌باره‌ى سنوره ئاوییه‌کانى نێوانیان له دادگاى دادى نێوده‌وڵه‌تى که بنکه‌که‌ى له شارى لاهایه.
