جه‌میل بایک: به‌رخودانى حه‌فتانین کۆتایى نایات و گه‌ریلا ناکشێته‌وه
" پێویسته په‌رله‌مانى کوردستان دژى تورکیا راپۆرت ئاماده بکات و داواى چونه ده‌ره‌وه‌ى لێبکات"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که، ده‌ڵێت:" پێویسته په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان ڕاپۆرت له‌دژى پێشێلکاریه‌کانى سوپاى تورک ئاماده بکات و داواى چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى بکات"، دووپاتیشیده‌کاته‌وه که" به‌رخۆدانى هه‌فتانین کۆتایى نایه‌ت و گه‌ریلا ناکشێته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 7ى ئابى 2020 له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ستێرک، جه‌میل بایک، هاوسه‌رۆکى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که ئاامژه‌ى به‌وه‌کرد که ئه‌و ڕاپۆرته‌ى که ده‌رباره‌ى داگیرکارى ده‌وڵه‌تى تورکیا پێشکه‌شى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان کراوه و هۆشدارى ئه‌وه‌یدا که پێویسته "هیچ که‌س و لایه‌نێک ڕاپۆرت له دژى په‌که‌که ئاماده نه‌که‌ن و هه‌نگاوى له‌و چه‌شنه نه‌نێن".
جه‌میل بایک ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که" په‌که‌که له هه‌فتانین ناکشێته‌وه و گه‌ریلا تا دوایین سات گه‌لى کورد و مرۆڤایه‌تى ده‌پارێزێت".
هه‌روه‌ها بایک داواى له په‌رله‌مانتارانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات که ئه‌رکى خۆیان به‌جێ بگه‌یه‌نن و دووپاتیده‌کاته‌وه که‌س ناتوانێت پێشیان پێ بگرێت، هه‌ربۆیه که"پێویسته له دژى تورکیا بڕیار بده‌ن که له باشوور بچێته ده‌ره‌وه".
بایک دژى هه‌وڵدانى جاشایه‌تى له ده‌ڤه‌رى بادینان بانگ له گه‌لى کورد ده‌کات که هۆشیار بن و یه‌ک بگرن و دژى هێرشى چه‌په‌ڵى ده‌وڵه‌تى تورکیا ڕاوه‌ستن.
هه‌روه‌ها وتیشى:"ئه‌وانه‌ى ئه‌مڕۆ له حه‌فتانین به‌رخودان ده‌که‌ن له‌سه‌ر هێڵى فه‌رمانده عه‌گیدن".
ئه‌ندامى کۆنسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى که‌جه‌که ناڕه‌زایه‌تیى به‌رامبه‌ر به راگه‌یاندرا و لێدوانى حکومه‌تى باشوورى کوردستان نیشاندا که له هێرشه داگیرکه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک‌دا په‌که‌که‌ى تۆمه‌تبار کردووه.