ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى ره‌تده‌کرێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونى روداوى رۆژى 7/30ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى هه‌ولێر ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کانى راگه‌یاند، جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجامه‌که ره‌تده‌کاته‌وه.
عه‌باس محه‌مه‌د سنجاوی، جیگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌نجامه پێنج خاڵییه‌ى لیژنه‌ى تایبه‌ت به روداوه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى پێى گه‌یشتون ڕه‌تیده‌کاته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، "جارى یه‌که‌م نییه نه‌خۆش به‌هۆى که‌موکوڕى ئۆکسیجین ده‌بێته قوربانی، ته‌نها ئه‌مڕۆ و ته‌نها نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى نییه ئه‌وه‌ى تێدا ڕویدابێت".
پێنج ساڵ پێش ئێستا کچێکى ته‌مه‌ن 21 ساڵ بوه قوربانى نه‌مانى ئۆکسیجین
له به‌شێکى دیکه‌ى بڵاوکراوه‌که‌یدا عه‌باس سنجاوى نوسیویشیه‌تى "پێنج ساڵ پێش ئێستا کچێکى ته‌مه‌ن 21 ساڵ بوه قوربانى نه‌مانى ئۆکسیجین".
له ڕۆژانى داهاتو قسه‌ى خۆمان ده‌بێت
له کۆتاییشدا رایگه‌یاندوه، وه‌ک لیژنه‌ى ته‌ندروستى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگا به‌دواداچونى خۆمان کردوه و له ڕۆژانى داهاتو قسه‌ى خۆمان ده‌بێت.
لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچونى روداوى رۆژى 7/30ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى هه‌ولێر له پێنج خاڵدا ده‌ره‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کانیان بڵاوکرده‌وه، ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه له روداوه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى هه‌ولێر راگه‌یه‌ندرا
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونى ڕوداوى ڕۆژى 7/30ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى هه‌ولێر ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه‌کانى راگه‌یاند.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که:
ڕاگه‌یاندراوێک له لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونى ڕوداوى ڕۆژى 7/30ى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له‌هه‌ولێر
دواى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر فه‌رمانى جه‌نابى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان لێژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌کێشه‌ى که‌مى ئۆکسجین له‌نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى له‌لایه‌ن پارێزگارى هه‌ولێر پێکه‌ێنرا، لێژنه‌که گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى خواره‌وه:
یه‌که‌م/ له رۆژى ٢٠٢٠/٧/٣٠ به هۆى دواکه‌وتنى گه‌یشتنى ئۆکسجینى شل له لایه‌ن ئه‌و کارگه‌یه‌ى گرێبه‌ستى دابین کردنى ئۆکسجینى کردوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى بۆماوه‌یه‌ک ئۆکسجینى شل نه‌ماوه و ده‌ست به‌جێ ئه‌م بۆشاییه به ئۆکسجینى قه‌نینه پڕکراوه‌ته‌وه و هیچ نه‌خۆشێک له‌م ماوه‌یه‌دا کێشه‌ى نه‌بوونى ئۆکسجینى نه‌بووه، ئه‌وه‌ى ڕوویداوه به‌هۆى گواستنه‌وه‌ى قه‌نینه‌ى زۆر له لایه‌ن کارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌که بۆ ژووره‌کان که‌شێکى وه‌ها له‌لایه‌ن که‌س و کارى نه‌خۆشه‌کان دروست بووه که ئۆکسجین نه‌ماوه و ئه‌وه‌ش وایکردوه له‌م چه‌ند کاتژمێره‌دا خه‌ڵک خۆى ئۆکسجینى بردوه و قه‌ڵه‌باڵغیه‌کى زۆر له‌ناو نه‌خۆشخانه‌که دروست بووه.
دووه‌م/ به‌داخه‌وه به‌شێکى ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن به ئامانج و بێ ئامانج ئه‌م دۆخه‌یان قۆستۆته‌وه و به‌بێ هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک وایان پیشانداوه که له‌م رۆژه‌دا 18 که‌س له به‌ر بێ ئۆکسجینى مردوون، به‌ڵام به درێژایى ڕۆژى 7/30 چوار که‌س گیانیان له ده‌ست داوه و دواى لێکۆڵینه‌وه و به دواداچوونى ورد ده‌رکه‌وت ئه‌م نه‌خۆشانه که گیانیان له ده‌ست داوه ئۆکسجینیان لێنه‌بڕاوه و کێشه‌ى بێ ئۆکسجینیان نه‌بووه و پێش ئه‌و ڕووداوه دۆخى ته ندروستیان به ھۆى توندى نه خۆشیه‌که‌یان ناجێگیربووه.
سێیه‌م/ سه‌باره‌ت به چاکنه‌کردنه‌وه‌ى کارگه‌ى ئۆکسجینى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیسته‌مى دابه‌شکردنى ئۆکسجین گۆڕدرابوو نه‌خۆشخانه‌که پێویستى پێ نه‌بووه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌ى نه‌خۆشه‌کانى کۆرۆنا له ماوه‌یه‌کى کورت زۆر زیادیکردوه و پێویستى له سه‌ر ئۆکسجین زیاتر بووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر له‌رێکه‌وتى ٢٠٢٠/٧/٤ گرێبه‌ستى له گه‌ڵ کۆمپانیا کردوه بۆ چاککردنه‌وه‌ى کارگه‌که و بڕیاره له‌ڕۆژى ٢٠٢٠/٨/١٠ ته‌واو ببێت و کارگه‌که ده‌ست به‌کارکردن بکاته‌وه.
چواره‌م/ لێژنه‌که له ئه‌نجامى لێکۆڵینه‌وه گه‌یشته چه‌ند که‌م و کوریه‌کى کارگێرى و که‌مته‌رخه‌مى ده‌وامى فه‌رمانبه‌رانى نه‌خۆشخانه‌که و کێشه‌ى ئه‌منیه‌تى نه‌خۆشخانه‌که و که‌م و کورى له گرێبه‌ستى دابینکردنى ئۆکسجینى شل به‌دیکرد، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به سه‌رپه‌رشتى جه‌نابى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕیاردرا ئیجرائاتى پێوست بکرێت بۆ ڕێگرتن له دوباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و جۆره ڕوداوانه و رێکارى به‌په‌له‌ش بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بگیرێته‌به‌ر.
پێنجه‌م/ له کاتێکدا نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى زۆر له‌قه‌باره‌ى خۆى زیاتر نه‌خۆشى لێ بووه، ئه‌مه‌ش هۆکارێکى تر‌ى سه‌ره‌کى دروست بوونى ئه‌و دۆخه بووه و نه‌توانراوه وه‌ک پێویست کۆنترۆڵى ڕه‌وشه‌که بکرێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بڕیاردرا نه‌خۆشخانه‌ى ڕۆژئاوا ته‌رخان بکرێت بۆ نه‌خۆشه‌کانى کۆرۆنا وه‌ک به‌شێک له چاره‌سه‌رى ئه‌و لۆده زۆره‌ى له سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى دروست بووه.
لێژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونى
ڕوداوى ڕۆژى ٧/٣٠ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى له‌هه‌ولێر
٢٠٢٠/٨/٧
