ناتانیاهۆ: پشتگیری لەپلانی ترەمپ دەکەم بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ

3 كاتژمێر لەمەوپێش
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پشتیوانی خۆی بۆ پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە ڕاگەیاند.
کۆشکی سپی پلانی ترەمپی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە بڵاوکردەوە. بەگوێرەی پلانەکە غەززە دەبێتە ناوچەیەکی "بێ تیرۆر بۆ ئەوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی دروست نەکات" و بۆ سوودی خەڵکەکەی کەرتەکە نۆژەن دەکرێتەوە.
لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا دوا ى کۆبونەوەکەیان ترەمپ و ناتانیاهۆ قسەیان لەسەر چەند تەوەرەیەکى جیاوازکرد,
بەشێک لەوتەکانى ناتانیاهۆ,,
ـ من پشتگیری لە پلانی ترەمپ دەکەم بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە.
ـ پلانی ترەمپ هەموو بارمتەکان دەگەڕێنێتەوە و دڵنیای دەدات لەوەی کە غەززە جارێکی دیکە مەترسی لەسەر ئیسرائیل دروست نابێتەوە.
ـ پلانی ترەمپ بریتییە لە ئیدارەیەک بۆ کەرتی غەززە کە حەماس و دەسەڵاتی فەلەستین بەدەر بکات.
ـ پلانی ترەمپ هەموو بارمتە زیندوو و مردووەکان دەگەڕێنێتەوە و حەماس چەک داماڵێت.
ـ ئێمە هەڵوێستی ترەمپ بەرز دەنرخێنین کە دەسەڵاتی فەلەستین هیچ ڕۆڵێکی لە غەززەدا نابێت تا ئەو کاتەی کۆمەڵێک مەرج جێبەجێ نەکرێت.
ـ داننان بە دەوڵەتێکی فەلەستینی مەترسی لەسەر بوونی ئیسرائیل دروست دەکات.
ـ ده سه ڵاتی فه له ستین ده بێت واز له هاندان به دژی ئیسرائیل و هه وڵه کانی له دادگا نێوده وڵه تییه کان بهێنێت.
ـ هەنگاوێکی نوێ دەنێین بۆ سەرکەوتن لە شەڕ و گەیشتن بە ئاشتی.
ـ ترەمپ گەورەترین هاوڕێیە کە تا ئێستا لە کۆشکی سپی هەمانبووە.
ـ کاتێک دەتوانین مەحاڵەکان بەدەست بهێنین کاتێک شانبەشانی ئەمریکا بوەستین.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، جیهان "زۆر نزیکە لە چارەسەرکردنی کێشەیەکی کۆن"، بە ئاماژەدان بە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، چیتر قسەکانی تەنها لە وەستاندنی شەڕی غەززەدا سنوردار نەبووە، بەڵکو بە "ئاشتی هەمیشەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"دا سنوردار بووە.
ترامپ ڕوونیشی کردەوە کە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل گفتوگۆیان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و بەم نزیکانە پرەنسیپی هەمەلایەنە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕادەگەیەنێت.
ترامپ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و هەروەها هاوپەیمانان لە ئەوروپا دەربڕی بۆ وەڵامدانەوەی ئەرێنییان بۆ پرەنسیپە پێشنیار کراوەکانی ئەمریکا. هەروەها سوپاسی ناتانیاهۆی کرد کە ڕازی بووە بە پلانی ئاشتی.
وتەکانى دۆناڵد ترەمپ:
ـ ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە بۆ ئاشتی.
ـ سوپاسی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەكەم بۆ پشتیوانیكردنی پێشنیازەكەم بۆ ئاشتی.
ـ ناتانیاهۆ رازیبووە لەسەر پێشنیازی ئاشتی و كۆتایهێنان بە جەنگی غەززە
ـ ئەگەر حەماس رازیبێت بە پێشنیازەكە شەڕ كۆتایی دێت و لەماوەی (72) كاتژمێردا دیلەكان ئازاد دەكرێن.
ـ غەززە دەبێتە ناوچەیەكی خاڵی لە تیرۆرو نابێتە هەڕەشە بۆ سەر دراوسێكانی.
ـ بەپێی خشتەیەكی زەمنی سوپای ئیسرائیل وردە وردە لە غەززە دەكشێتەوە.
ـ ئەگەر حەماس پێشنیازەكە رەتبكاتەوە ئەوا رێگری لە ناتانیاهۆ ناكرێت ئەوەی پێویستە بیكات.
ـ دەستەیەكی نێودەوڵەتی نوێ بە سەرۆكایەتی من چاودێری لیژنەی ئیدارەدانی غەززە دەكات.
ـ تونی بلێر دەبێتە ئەندام لەو دەستە نێودەوڵەتیە نوێیەی چاودێری لیژنەی ئیدارەی غەززە دەكات.
ـ حەماس هیچ شوێنێكی نابێت لە لیژنەی ئیدارەدانی غەززە.
ـ ئەم رێككەوتنە دەبێتە مایەی هێنانەكایەی ئاشتی هەمیشەیی.
ـ رۆژێك لە رۆژان ئێران دەبێتە بەشێك لە رێككەوتنی ئیبراهیمی.
ـ دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێرانمان بە تەواوی لەناوبرد.
ـ كاتی ئەوە هاتووە حەماس ئەو مەرجانە قبوڵبكات، ئێستا دۆخی جیاوازە.
ـ سەركردەكانی حەماس و (20) هەزار چەكداری كوژراون، دەبێت ئەو مەرجانە قبوڵبكات.
