وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێم: له‌ماوه‌ى ساڵێکدا 800 مێگاوات کاره‌با زیادى کردووه
" له‌سه‌دا 25% کاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو به‌فیڕۆ ده‌درێت و له‌ئێستادا خه‌ریکى چاره‌سه‌رکردنین"
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌با له‌وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌دات که له‌ماوه‌ى ساڵێکى کابینه‌ى نۆیه‌مدا 800 مێگاوات به‌رهه‌مى کاره‌با زیادى کردووه‌و ده‌شڵێت:" له‌سه‌دا 25ى کاره‌باى به‌رهه‌مهاتوو به‌فیڕۆ ده‌چێت و له‌ئێستادا خه‌ریکى چاکسازى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و کاره‌بایه‌ین".
ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌با له‌وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:" له‌ئێستادا زیاتر له سێ هه‌زارو 500 مێگاوات کاره‌با له‌هه‌رێمى کوردستاندا به‌رهه‌م هێندراوه و ته‌نها له‌ماوه‌ى ساڵێکى کابینه‌ى نۆیه‌مدا 800 مێگاوات به‌رهه‌مى کاره‌با زیادى کردووه، واتا رۆژانه چوار کاتژمێر کاره‌با زیادى کردووه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌کۆى به‌رهه‌مى کاره‌با له‌سه‌دا 25% له‌هه‌رێمى کوردستاندا به فیڕۆ ده‌روات و ته‌جاوزات بۆ سه‌ر کاره‌با هه‌یه، وتیشى:" له‌ئێستادا خه‌ریکى چاکسازى وپڕۆژه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى کاره‌باى به‌رهه‌مهاتووین، چونکه گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌وه زۆر له‌وه باشتره که به‌رهه‌مى کاره‌با زیاد بکه‌یت، له‌رووى ئابووریشه‌وه قازانج به حکومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت".
ده‌رباره‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى کاره‌با که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئاب رایگه‌یاندبوو که حکومه‌تى هه‌رێم کاره‌با ده‌دات به حکومه‌تى عێراق، ئومێد ئه‌حمه‌د باسى له‌وه‌کرد که دۆخى کاره‌باى عێراق خراپه‌و له‌هه‌موو لایه‌که‌وه هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى کاره‌با ده‌ده‌ن، وه‌زاره‌تى کاره‌باى عێراق ئه‌وه‌ى راگه‌یاندووه که کاره‌با له‌حکومه‌تى هه‌رێم وه‌رده‌گرێت، وتیشى:" ئێمه کۆمه‌ڵێک ویستگه‌ى کاره‌بامان هه‌یه که هى که‌رتى تایبه‌ته و پێویستیان به سوته‌مه‌نییه بۆ کارکردنیان، بڕیاره حکومه‌تى عێراق هه‌ندێ سوته‌مه‌نى دابین بکات ره‌نگه 400 مێگاواتێک کاره‌بایان بوێت".
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى پێدانى سوته‌مه‌نى و گازوایل له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌و پێدانى کاره‌با چ قازانجێکى بۆ حکومه‌تى هه‌رێم تێدایه، وته‌بێژو به‌ڕێوه‌به‌رى کۆنتڕۆڵى کاره‌باى هه‌رێم ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه له‌رووى هونه‌ییه‌وه قازانج ده‌که‌ن و هه‌ندێک کێشه‌ى دابینکردنى کاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، به‌ڵام جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "نابێت پێدانى کاره‌با به حکومه‌تى عێراق کاریگه‌رى له‌سه‌ر کاره‌باى نیشتمانى هه‌رێمى کوردستان دروست بکات".