دۆخى کۆرۆنا له دهۆک حکومه‌ت ناچار ده‌کات ملیارێک دینارى بۆ خه‌رج بکات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاند که به فه‌رمانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕى یه‌ک ملیار دینار بۆ ته‌ندروستى پارێزگاى دھۆک ته‌رخانکرا.
که‌مێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکرده‌وه، به فه‌رمانى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڕى یه‌ک ملیار دینار بۆ ته‌ندروستى و پارێزگاى دھۆک ته‌رخانکرا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روونکراوه‌ته‌وه که ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ که‌رتى ته‌ندروستى پارێزگاى دهۆک دابینکراوه، به‌شێکه له بودجه‌ى فریاکه‌وتنى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا که بۆ ده‌ڤه‌ر و پارێزگاکانى هه‌رێم ته‌رخانکراوه.
دۆخى په‌تاى کۆرۆنا له پارێزگاى دهۆک زیادى کردووه‌و به‌پێى دواین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، 801 توشبووى کۆرۆنا له دهۆک تۆمارکراون، له نێویاندا شه‌ش گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه و 419 توشبوویان چاکبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.
