کازمى لێپرسینه‌وه له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و رایگه‌یاند، لێپرسینه‌وه له‌سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیانه ده‌كه‌ن، كه كه‌مته‌رخه‌م بون و سه‌رپێچیان كردوه.
مستەفا كازمی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردوه و رایگه‌یاند "سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مته‌رخه‌م بون و سه‌رپێچی یاسا و رێنماییه‌كانیان كردوه، هه‌روه‌ها توندوتیژیان به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه و پابه‌ندی رێكاره‌كانی مافی مرۆڤ نه‌بون لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت".
كازمی ئاماژەی بەوەشکردوە، ده‌بێت پردی متمانه‌ی نێوان پیاوانی ئاسایش و هاوڵاتیان به‌هێز بكرێت و رێگه نه‌درێت هیچ روداوێك روبدات، به پێچه‌وانه‌وه سزای یاسایی ده‌درێن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌فسه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌ته كۆبوه‌ته‌وه و داوایكردوه، به‌گوێره‌ی یاسا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ده‌بێت هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان بكه‌ن و نابێت به‌هیچ جۆرێك په‌نا بۆ توندوتیژی و به‌كارهێنانی هێز ببه‌ن.
