ژماره‌ى تووشبوان و گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاى کۆرۆنا له‌سلێمانى که‌میکردووه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 34 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کان کراون و هه‌شت توشبوش نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و دو توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌راود به چه‌ند رۆژى رابردوو ژماره‌که که‌مى کرددووه.
به‌پێى ئامارى رۆژانه‌ى کۆرۆنا که له‌لایه‌ن یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانییه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و وێنه‌یه‌کى ده‌ست بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 34 توشبوى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به کۆرۆنا له شاره‌که کراون.
به‌پێى ئاماره‌که ئه‌مڕۆ هه‌شت توشبوى کۆرۆنا نه‌خۆشخانه‌کانیان جێهێشتوه‌و ته‌نها دوو توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماره‌که ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕو که له ئێستادا 135 توشبوى کۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانى ماون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار