حه‌جى ئه‌مساڵ کۆتایى هات و حاجیان که‌ره‌نتینه ده‌کرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حاجیانى ئه‌مساڵ ته‌وافى ماڵئاواییان له مه‌ککه ئه‌نجامدا، ئه‌مساڵ بچووکترین حه‌ج له ڕووى ژماره‌ى به‌شدار بووانه‌وه ئه‌نجام دراو و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى حاجییه‌کانیش ده‌بێت که‌ره‌نتینه بکرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 به‌رپرسانى سعودیه ڕایانگه‌یاند، که تا ئێستا هیچ تووشبوویه‌ک به کۆرۆنا له‌ناو حاجیاندا تۆمار نه‌کراوه، به‌ڵام حاجییه‌کان، که هه‌موویان دانیشتووى ناو سعودیه‌ن، ده‌بێت که‌ره‌نتینه بکرێن.
ئه‌مساڵ به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا نزیکه‌ى 10 هه‌زار موسوڵمان فه‌ریزه‌ى حه‌جیان به‌جێهێنا، ئه‌وه‌یش به‌راورد به‌ساڵانى رابردوو که دوو ملیۆن و 500 هه‌زار که‌س به‌شداریان ده‌کرد.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار