تورکیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانى بۆ عێراق هه‌ڵپه‌سارد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى عێراقى ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى تورکیا سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانى بۆ ماوه‌ى یه‌ک مانگ ڕاگرتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، 2ى ئابى 2020، ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى عێراقى به‌بێ ئه‌وه‌ى باس له هۆکاره‌که‌ى و ورده‌کارى زیاتر بکات له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که "له‌ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کانى نێوان هه‌ردوولا، سه‌رجه‌م ڕێکاره‌کان ده‌گیرێنه‌به‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییانه‌ى له تورکیا گیریان خواردووه."
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ هێڵى ئاسمانیى عێراق ڕاگرتنى سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کانى بۆ تورکیا ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، هۆکاره‌که‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ویستى ئه‌وانه.
هێڵی ئاسمانیى عێراق ده‌ڵێت، "به‌پێى ئه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى فڕۆکه‌وانى عێراقیه‌وه بۆمان هاتووه، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌کان بۆ تورکیا هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه".