وه‌زیرى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق: چه‌کى ئابوورى دژ به ئه‌نقه‌ره به‌کارده‌هێنین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ له‌لایه‌ن تورکیاوه تا دێت ناکۆکییه‌کانى به‌غداو ئه‌نقه‌ره توندتر ده‌کات، وه‌زیرى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق ده‌ڵێت:" به‌کارهێنانى چه‌کى ئابوورى له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌رامبه‌ر تورکیا دوور نییه".
مه‌هدى ڕه‌شید حه‌مدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عیراق ڕایگه‌یاند، تورکیا به دروستکردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر ڕووبارى دیجله، زیانى له هه‌موو ڕێککه‌وتنه‌کانى له‌گه‌ڵ عیراق داوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌کارهێنانى چه‌کى ئابوورى له‌لایه‌ن عیراقه‌وه به‌رامبه‌ر تورکیا دوور نییه".
هاوکات وه‌زیرى سه‌رچاوه‌کانى ئاوى عێراق ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عیراق، داوایکردووه دانوستانى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تورکیا بکرێت له‌سه‌ر کێشه‌ى ئاو.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار