له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ وه‌زیرى ناوخۆ بریاریدا
"ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌ڕوى گه‌شتیاراندا داده‌خرێت"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ناوخۆ رایگه‌یاند، قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاکانى هه‌رێمى کوردستاندا به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌نێوان پارێزگاکانى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیشدا بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌ته‌واوى راده‌گیرێت و ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌ڕوى گه‌شتیاراندا داده‌خرێت.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، هه‌مو شوێنه گشتییه‌کان وه‌کو مارکێت، رێستۆرانت و شوێنه بازرگانییه‌کان نابێت رێگه‌بده‌ن به چونه‌ژوره‌وه‌ى هاوڵاتیان بۆ شوێنه‌کانیان به‌بێ به‌ستنى ماسک، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و شوێنانه داده‌خرێن بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ و خاوه‌نه‌کانیان به بڕى یه‌ک ملیۆن دینار پێبژاردن سزا ده‌درێن.
سه‌نته‌ر و نۆرینگه‌کان (پزیشکان، پزیشکانى ددان، کارمه‌ندانى ته‌ندروستی، تاقیگه‌یی) بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ داده‌خرێن.
ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ک به‌ڕوى گه‌شتیاراندا داده‌خرێت و بۆ حاڵه‌تى زۆر پێویست، هاتوچۆکردن به ره‌زامه‌ندیى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌بێت. ئه‌و که‌سانه‌شى ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى کوردستان و به‌ڵێننامه پڕده‌که‌نه‌وه که له ماڵه‌وه یان له هۆتێل خۆیان که‌ره‌نتین بکه‌ن، "ئه‌گه‌ر پێگیر نه‌بن به‌و به‌ڵێننامه‌یه، ئه‌وا به بڕى یه‌ک ملیۆن دینار پێبژاردن سزا ده‌درێن."
