کازمى بۆ ئێزیدییه‌کان؛ ئازاره‌کانتان ده‌که‌ینه هیوا بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر
به‌ڵێن ده‌دات هه‌وڵ بۆ رزگارکردنى ئه‌و ئێزیدیانه بدات که چاره‌نوسیان نادیاره

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، به‌ڵێن ده‌دات هه‌وڵى جددى بدات له‌گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و ئێزیدیانه‌ى که تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌و هه‌وڵه‌که‌ش ده‌به‌نه ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌شڵێت:" ئازاره‌کانتان ده‌که‌ینه هیوا بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر ".
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌کى نوسینگه‌که‌ی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 3ى ئابى 2020، مسته‌فا کازمی، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، پێشوازى کردووه له وه‌فدێکى رزگاربوانى ده‌ستى داعش که خه‌ڵکى شه‌نگال و گوندى کۆجۆ و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى بوون.
کازمى له پێشوازى وه‌فده‌که، ئیدانه‌ى تاوانى دڕاندانه‌ى داعشى له 3ى ئابى 2014دا دژ به ئێزیدییه‌کان کردووه و باسى ئه‌وه‌ى کردووه که ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕوى ئێزیدییه‌کان بووه‌وه، ئازارێکى عێراقییه که دوباره نابێته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بۆ وه‌فده ئێزیدییه‌که دوپاتیکرده‌وه که" عێراق وڵاتى خۆتانه‌و حکومه‌ت په‌رۆشه بۆ پاراستنى شوناسى سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانى گه‌لى عێراق و ئه‌و فره‌ییه‌ى که هه‌یه خاڵێکى به‌هێزه نه‌ک لاوازی".
هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه که ئه‌و ئه‌زمونه‌ى ئێزیدییه‌کان چه‌شتیان دڵڕه‌قانه بووه، به‌ڵام" ئێمه ئازاره‌کانتان ده‌که‌ینه هیوا بۆ ئاینده‌یه‌کى باشتر".
هاوکات، مسته‌فا کازمى به‌ڵێنیدا که به‌جدى هه‌وڵى گه‌ڕان به‌دواى ئه‌و ئێزیدیانه‌دان بدات که تا ئێستا چاره‌نوسیان نادیاره‌و ئه‌و هه‌وڵه‌ش به‌رزبکه‌نه‌وه بۆ ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و بێسه‌روشوێنه ئێزیدیانه‌دا بۆ نێو که‌سوکاریان.
