هاوڵاتى ورده‌کارى چوونى هێزێکى ئه‌مریکى بۆ قه‌ندیل بڵاوده‌کاته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزێکى ئه‌مه‌ریکى دوێنێ سه‌ردانى قه‌ندیل و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌ریان کردووه سه‌رچاوه‌یه‌کى که‌جه‌که‌ش ئاماژه به‌وه ده‌دات که" ئه‌و شوێنانه‌یان بینیووه که تورکیا بۆردومانى کردووه‌و هیچ میتینگ و کۆبونه‌وه‌یه‌ک نه‌کراوه".
دوێنێ یه‌کشه‌ممه 2ى ئابى 2020 یمێکى ئه‌مریکى به چوار ئۆتۆمبێل به‌ره‌و بنارى قه‌ندیل چوون و هێزه‌که له‌لایه‌ن هێزى ئاسمانى و کۆپته‌ره‌وه چاودێریان کراوه بۆ پاراستنیان.
سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار له به‌پێى زانیارییه‌کانى کۆماجڤاکێن کوردستان(که‌جه‌که) بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که تیمه ئه‌مریکیه‌که رێگاى هێزى ئاسمانیه‌وه فرۆکه‌ى ئه‌مریکا چاودێریی کراون و به‌مه‌به‌ستى شوێنى بۆردومانه‌کانى تورکیا سه‌ردانى ناوچه‌که‌یان کردووه‌و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌یان بینیوه که بۆردومان کراوه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد دڵنیایى درایه خه‌ڵکى ناوچه‌کانى بنارى قه‌ندیل که فرۆکه‌کان تورکى نین.
هاوکات، باسى له‌وه‌شکرد، ئه‌و تیمه‌ى ئه‌مه‌ریکییه‌کان سه‌ردانى ناوچه‌ى گوندى کونه‌ماسى گه‌شتیاریان کردووه که له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌لایه‌ن فرۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى تورکیاوه بۆردومان کراوه‌و شه‌ش هاوڵاتى سڤیل برینداربوون و پێشمه‌رگه‌یه‌کى پژاک شه‌هید بوون و سێ که‌سی دیکه‌یان برینداربوون.
له دوو رۆژى رابردوو کۆمپانیایه‌کى نه‌وتى ئه‌مریکى به‌چاودێرى کۆشکى سپى به فه‌رمى گرێبه‌ستى کارکردنى له کێلگه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیداره‌ى خۆسه‌رى رۆژاڤا واژووکرد، که برواى چاودێران هه‌نگاوێکه بۆ دان پێدانانى فه‌رمى به ئیداره‌که و تێپه‌راندنى مه‌ترسى تورکیا و دیمه‌شق ده‌بێـت.
