سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى: ئه‌وانه‌ى که‌مته‌رخه‌مبوون له‌شه‌نگالدا به‌سزا بگه‌یه‌ندرێن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له په‌یامێکیدا به بۆنه‌ى شه‌شه‌مین ساڵیادى جینۆسایدى شه‌نگال ڕایده‌گه‌یه‌نێت، که "ده‌بێت ئه‌وانه‌ى که که‌مته‌رخه‌م و هۆکاربوون بۆ روودانى کاره‌ساته‌که، به سزا بگه‌یه‌نرێن".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تى یه‌کێتى:
له شه‌شه‌مین ساڵیادى کاره‌ساتى شه‌نگال و جینۆسایدى ئێزدییان، به خه‌مێکى قووڵه‌وه، یادى شه‌هیدان و قوربانیانى ئه‌و تاوانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌له‌که‌مان کرا به‌رز راده‌گرین، پشوودرێژى و وره و باوه‌ێ به ئاینده‌یه‌کى گه‌شتر بۆ که‌سوکاریان ده‌خوازین و، داواکارین لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانى کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تی، حکومه‌تى عێراق و هه‌رێمى کوردستان په‌له بکه‌ن له ناساندنى کاره‌ساتى شه‌نگال وه‌ک تاوانى جینۆساید و، له‌به‌رده‌م دادگایه‌کى باڵادا، رێکخراوى تیرۆریستیى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى و تاوانباره‌کانیان و ئه‌وانه‌ش که که‌مته‌رخه‌م و هۆکاربوون بۆ روودانى کاره‌ساته‌که، به سزا بگه‌یه‌نن.
سه‌ربارى گه‌وره‌یى کاره‌ساته‌که و دواى تێپه‌ڕبوونى شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر رۆژى ره‌شى ٣ی٨ی٢٠١٤، هێشتا برینى خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان سارێژ نه‌بووه. ده‌یان هه‌زار خێزان داڕماون. هه‌زاران کچ و مناڵ و پیاوى ئێزدى بێ سه‌روشوێنن و، ده‌یان هه‌زار پیر و بریندار له ئاواره‌یى که‌مپه‌کاندا و دوور له زێدى خۆیان، دوور له ئازیزانیان، خراپترین رۆژگار ده‌گوزه‌رێنن. له دۆخێکى وا تاڵ‌دا، ئه‌رکى هه‌موو لایه‌کمانه دوور له دروشمبازیی، سنورێک بۆ ئه‌م دۆخه خراپه‌ى ژیانى ئێزدییه‌کانى پاش جینۆساید دابنێین و، پشتیوان بین له ئاسایى کردنه‌وه‌ى ژیانى خه‌ڵک له شه‌نگال و، دوور له ململانێ و به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌سکى حزبی، ئێزدییان و ناسنامه‌ى گه‌لى خۆمان و کولتورى پێکه‌وه‌ژیان و فره‌یى ئاینیى بپارێزێن.
به پێویستى ده‌زانین هێزه سیاسییه‌کانى کوردستان، شانبه‌شانى حکومه‌تى عێراق و کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تی، به‌شدارى بکه‌ن له پرۆسه‌ى بوژاندنه‌وه‌ى شه‌نگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌که‌ى بۆ زێدى باب و باپیریان. ئه‌رکى حکومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانه به‌وپه‌ڕى هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی، دۆزینه‌وه‌ى خوشک و برا ئێزدییه بێسه‌روشوێنه‌کراوه‌کان بکاته کارى له‌پێشینه‌ى خۆی. ئه‌رکى هه‌مووشمانه که ئه‌و رۆژانه و، شه‌هیدانى ئێزدى و شه‌هیدانى روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى داعش له‌یاد نه‌که‌ین و، دڵنیاین که قوربانیدانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و یه‌کڕیزیى خه‌ڵکى کوردستان رێگه‌ى نه‌دا پیلانى تر‌ى داعش له قڕکردن و داگیرکاریى بۆ سه‌ر کوردستان سه‌ربگرێت.
ئێمه له سه‌رۆکایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له کاتێکدا مه‌زڵومییه‌ت و قوربانیدانى ئێزدییه‌کان به‌وپه‌ڕى به‌رز ده‌نرخێنین، به‌ڵێنى هاوکارى و پشتیوانیى ته‌واویان بۆ دووپات ده‌که‌ینه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نین: خه‌باتى ئێمه له‌پێناو پاراستن و به‌دیهاتنى داوا ره‌واکانى ئه‌وان و ئامانجى ته‌واوى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستانه.
سڵاو بۆ گیانى پاکى شه‌هیدانى شه‌نگال و ته‌واوى شه‌هیدانى کوردستان
سه‌رۆکایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان
