کازمى داواى لێبوردن له مێردمنداڵه ئه‌شکه‌نجه دراوه‌که ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق پێشوازیى له حامید سه‌عید کرد ئه‌و مێردمنداڵه‌ى که له لایه‌ن ھێزێکى ئه‌منیه‌وه له به‌غدا سوکایه‌تى پێکرابوو و داواى لێبوردى لێکرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 مسته‌فا کازمى له دواى پێشوازیکردن له حامید سه‌عید، داواى لێبوردنى لێ کرد و به‌ڵێنیشیدا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان که ئازاریان داوه ره‌وانه‌ى دادگا ده‌کات و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
هاوکات، له‌میانى چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا، مسته‌فا کازمى بڕیاریدا به دابینکردنى پارێزه‌رێک بۆ یارمه‌تیدانى دۆسیه‌که‌ى له‌رووى یاساییه‌وه و په‌یمانیدا تێچووى ته‌واوکردنى خوێندنه‌که‌ى له ئه‌ستۆ بگرێت.
له ماوه‌ى رابردوودا گرته‌یه‌کى ڤیدیۆیى له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاوکرایه‌وه تێدا مێردمنداڵێک له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندامێکى هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه له به‌غدا سوکایه‌تى پێکرا و قژى به چه‌قۆ بڕا، ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى لێکه‌وته‌وه و دواتر وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌و که‌سانه‌یان ده‌ستگیرکردوه که سوکایه‌تیان به مێردمنداڵه‌که کردوه.
