فۆتۆ ستۆرییه‌ک قوربانییه‌کانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى لوبنان پیشانده‌دات
"زیاتر له 100 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و چوار هه‌زار که‌سى دیکه برینداربوون"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوی خاچی سوری لوبنانی رایگه‌یاند ژماره‌ی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێ به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 100 کوژراو و زیاتر له چوار هه‌زار بریندار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئابى 2020 جۆرج کتانه، ئه‌مینداری گشتی رێکخراوی خاچی سوری لوبنانی به سکای نیوزى راگه‌یاند: "له ته‌قینه‌وه‌کانی دوێنێدا زیاتر له 100 که‌س کوژراون و زیاتر له چوار هه‌زاریش برینداربوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که تیمه‌کان به‌رده‌وام له پشکنین و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و که‌سانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌که‌دا پێوه‌بوون.
فۆتۆ ستۆرییه‌ک قوربانییه‌کانى لوبنان پیشانده‌دات که دوێنێ روویداو تێیدا سه‌دان که‌س بوونه‌ته قوربانى.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار