نزیکه‌ى 600 که‌س به کۆرۆنا له‌هه‌رێم گیانیانله‌ده‌ستداوه
تووشبوانى کۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان زیاد ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 357 هاوڵاتى دیکه له هه‌رێمى کوردستان توشى کۆرۆنا بوون که زۆرینه‌یان له پارێزگاى هه‌ولێره و تائێستا 586 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردودا 2762 پشکنینى کۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، له‌و پشکنینانه‌ش 357 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوه که 218 که‌سیان له هه‌ولێر بووه و 56 که‌س له سلێمانى و 83 هاوڵاتیش دیکه له پارێزگاى دهۆک.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له دوێنێوه 138 توشبووى په‌تاکه چاکبونه‌ته‌وه و 12 توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه که چوار که‌سیان له سلێمانى بون و 6 یان له هه‌ولێر و دوو که‌سه‌که‌ى دیکه‌ش له پارێزگاى دهۆک بون.
هاوکات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که تا ئێستا له هه‌رێمى کوردستان 15 هه‌زارو 173 که‌س تووشى په‌تاى کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه 9 هه‌زارو 551 که‌س چاکبونه‌ته‌وه 586 هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که ئاماره‌کانى تووشبوان زیادیان کردووه‌و له‌سه‌ر ئاستى تاکه که‌سى پابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌کانى ته‌ندروستى نییه به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆک.
