سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار: هه‌فته‌ى ئاینده وه‌فدى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کات
حکومه‌تى عێراق: جگه‌له گفتوگۆ هیچ بژارده‌یه‌کى دیکه له‌نێوانماندا نییه

5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
بڕیاره سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ئاینده وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکه‌نه‌وه، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراقیش ده‌ڵێت:" جگه‌له گفتوگۆش، هیچ بژارده‌یه‌کى دیکه له‌نێوانماندا نییه".
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له دوو سه‌رچاوه‌ى ئاگادار ده‌ستى که‌وتووه، بڕیاره سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى ئاینده وه‌فدى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌ردانى به‌غدا بکات.
خالید شوانى، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له هۆڵى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند که"رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نزیکین..ئه‌وان پێشنیاریان ناردووه‌و ئێمه وه‌ڵامانداونه‌ته‌وه".
یه‌کێک له سه‌رچاوه‌کان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه ئه‌م سه‌ردانه‌ى ئه‌مجاره جیاواز ده‌بێت و ده‌رئه‌نجامى رێککه‌وتنى لێده‌که‌وێته‌وه.
هه‌روه‌ها یه‌کێکى دیکه له سه‌رچاوه‌کان بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که‌له"رێککه‌وتن نزیکین، له ئێستادا ته‌نها له‌سه‌ر بڕى ئه‌و پاره‌یه‌یه که بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه ده‌کرێت، که مانگانه 50 بۆ 100 ملیار دینار جیاوازی هه‌یه".
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئاب ئه‌حمه‌د مولا ته‌لال، وته‌بێژى حکومه‌تى عێراق له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: گفتوگۆ له‌نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵ به‌رده‌وامه و درێژه‌ى هه‌یه، به‌منزیکانه‌ش وه‌فدى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" ته‌نها گفتوگۆ تاکه بژارده‌ى نێوان هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵه بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو کێشه‌کان له‌ژێر سه‌قفى ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بکرێت".
