نه‌خۆشخانه‌کانى به‌یروت تواناى وه‌رگرتنى قوربانییانى ته‌قینه‌وه‌کانیان نه‌ماوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مشه‌و حکومه‌تى لوبنان یه‌ک رۆژ ماته‌مینى گشتى له وڵاته‌که راگه‌یاند به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌که‌وه که ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ رویدا‌و زیاتر له 10 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 700 دیکه برینداربوون.
به پێى ئاماره نافه‌رمییه‌کان زیاتر له 700 که‌س به هۆى ته‌قینه‌وه‌کانه‌وه برینداربوون و لانیکه‌م 10 که‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.
که‌ناڵى سکاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویکرده‌وه، ژماره‌ى قوربانییه‌کان گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که نه‌خۆشخانه‌کانى به‌یروت تواناى وه‌رگرتنیانى نه‌ماوه.
ته‌قینه‌وه‌کان له به‌نده‌رى به‌یروتدا روویاندا و به پێى لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان به هۆى ته‌قینه‌وه‌ى کۆنتێنه‌رێکه‌وه بووه که ماده‌ى نیتراتى ئه‌مۆنیۆمى تێدا بووه.
مزار نه‌جاریان ئه‌میندارى گشتى حزبى که‌تائیبى لوبنانى له نێو ئه‌و که‌سانه‌دایه که ئه‌مڕۆ به هۆى ته‌قینه‌وه‌کانى به‌یریوتى پایته‌خته‌وه گیانیان له ده‌ستدا.
