به‌رهه‌م ساڵح جه‌خت له‌هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌کاته‌وه که پاک و بێگه‌رد بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق داوا ده‌کات هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى پاک و بێگه‌رد به چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجام بدرێت و په‌رله‌مان په‌له بکات له ته‌واوکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان تا ره‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى کۆمارى بکرێت بۆ په‌سه‌ندکردنى.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئابى 2020 به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت رایگه‌یاند"له دواھه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراقیشدا ئه‌م پرسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێکرد، پێکه‌وه جه‌ختمان له گرنگى په‌یوه‌ستبوون به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى ئازاد و پاک و بێگه‌رد کرده‌ووه".
ده‌قى به‌یاننامه‌که‌ى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق:
داواکارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى پاک و بێگه‌رد، به‌رکه‌وته‌یه‌کى نیشتیمانى و پێداویستییه‌کى چاکسازى سیاسى داواکراوه و ده‌رهاویشته‌ى داخوازى گه‌ل و جوڵه‌ى شه‌قامه.
له دواھه‌مین کۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراقیشدا ئه‌م پرسه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزان سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوتوێکرد، پێکه‌وه جه‌ختمان له گرنگى په‌یوه‌ستبوون به ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌ختى ئازاد و پاک و بێگه‌رد کرده‌ووه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه پێشوازى له پێشنیاره ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌که‌ین به‌دیاریکردنى واده‌یه‌کى دیاریکراو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌خته که ده‌ربڕى پابه‌ندبوونى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه به‌کارنامه حکومییه‌که‌ی.
لێره‌دا له پێناو زوو به زوو گه‌یشتنیش به هێنانه‌دى ئه‌و پابه‌ندبوونه حکومییه‌ش، جه‌خت له گرنگى کارکردنى لێبڕاوانه ده‌که‌ینه‌وه، چونکه ته‌نگژه سیاسییه‌که‌ى عێراق بوارى بۆ خۆدزینه‌وه و خه‌مسارى نه‌ھێشتۆته‌وه. ئه‌و دۆخه ناهه‌موار و ئازاربه‌خشه‌ى که یه‌خه‌ى گه‌له‌که‌مانى گرتووه، پێویستى به بڕیارێکى نیشتمانى ئازایانه هه‌یه، که هه‌ڵقوڵاوى به‌رکه‌وته و مافى گه‌ل بێت له دیاریکردنى حکومه‌تێکى نیشتمانى سه‌ربه‌خۆى تۆکمه، له‌سایه‌ى هه‌ڵبژاردنێکى ئازادى پاک و بێگه‌ردا.
بێگومان چاره‌سه‌ره کارا و سه‌رکه‌وتووه‌کان هه‌ڵقوڵاوى ویستى ئازاد و بڕیارى سه‌ربه‌خۆى هاووڵاتیانن به‌دوور له ساخته‌کارى و فرتوفێڵ و دروستکردنى کاریگه‌رى نه‌رێنى و نه‌خوازراو له‌سه‌ر بژارده‌ى هاووڵاتى له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا، بۆ ئه‌وه‌ى وڵات بتوانێت به‌ره‌و چاکسازییه‌کى بونیادتنه‌رانه، که پێویسته‌یه‌کى ھه‌نوکه‌یى داواکراوه، هه‌نگاو بنێت.
له‌و پێناوه‌دا داوا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌که‌ین، زوو به زوو یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ته‌واو بکات و ڕه‌وانه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى بکات، تاوه‌کو ئێمه‌ش په‌سه‌ندى بکه‌ین و حکومه‌ت ده‌ست به جێبه‌جێکردنى بکات. ھه‌وره‌ک چۆن داواکارین په‌له بکرێت له هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى باڵاى فیدڕاڵی، له‌ھه‌مانکاتدا جه‌ختیش له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که له عێراق تواناى دابینکردنى بودجه و ئاسانکارییه پێویسته‌کانى کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانمان ھه‌یه، به‌جۆرێک که کۆمیسیۆن بتوانێت سه‌ربه‌خۆیى خۆى و پاک و بێگه‌ردى ھه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.
بێگومان ده‌شزانین که حکومه‌ت له‌م پێناوه‌دا پێشوه‌خت ده‌ستیکردوه به کۆبونه‌وه‌ى ڕاوێژکارى و ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ کۆمیسیۆندا، ھه‌وه‌ک ده‌شزانین که کۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندوه هه‌رکات ده‌ستکرا به دابینکردنى پێداویستییه داواکراوه‌کان، کۆمیسیۆن له توانایاندایه، هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌نجام بدات له‌و واده‌یه‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیارى کردووه.
لاى خۆشمانه‌وه هه‌ر کاتێک حکومه‌ت پێشنیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانمان بخاته به‌رده‌ست، ئاماده‌ین پێشنیاره‌که به‌ڕه‌زامه‌ندى خۆمانه‌وه ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مان بکه‌ین، بۆئه‌وه‌ى له‌په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت. بێگومان هه‌ر که بڕیارى په‌رله‌مانیش له‌و باره‌وه ده‌رچوو، ئێمه هه‌روه‌ک له ده‌ستوردا هاتووه به فه‌رمى واده‌یه‌ک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان دیارى ده‌که‌ین که زیاتر نه‌بێت له دوو مانگى پاش واده‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان.
له‌ڕاستیدا هه‌ڵبژاردنێکى پێشوه‌خه‌ى ئازاد و پاک و بێگه‌رد، پێویستى به هاریکارى و ھه‌ماھه‌نگى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، که ھیوامان وایه له‌لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئه‌م ھاوکارى و ده‌سگرۆییه پێشکه‌شى به کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق بکرێت چونکه له‌م پێناوه‌دا کۆمیسیۆن پێویستى به سه‌رپه‌رشتى چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش ھه‌یه ھه‌تاوه‌کو ڕۆڵى نیشتمانى خۆى به باشى بگێڕێت و پارێزراویش بێت له ده‌ستتێوه‌ردانه‌کان و متمانه‌ى هاووڵاتیانیش به پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن قوڵتر بکاته‌وه.
له‌ڕاستیدا به‌رژه‌وه‌ندى گه‌ل و نیشتمان له‌وه‌دایه چه‌ند بکرێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته زووتر ڕێکبخرێت، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانین وڵاته‌که‌مان له‌و ته‌نگژه سیاسییه مه‌ترسیداره ده‌رباز بکه‌ین که تێیکه‌وتووه، ده‌رفه‌تیش بده‌ینه هاووڵاتیان بۆئه‌وه‌ى ئازادانه و سه‌ربه‌خۆیانه و دوور له هه‌موو فرتوفێڵ و ساخته‌کارییه‌ک، چاره‌نووسى وڵاتى خۆى به ده‌ستى خۆى دیارى بکات.
کرۆکى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى که ئێستا به‌رۆکى عێراقى گرتووه و به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌ڵقوڵاوى ته‌شه‌نه‌کردنى گه‌نده‌ڵى و کاریگه‌رییه ڕاسته‌وخۆکانیه‌تى که ھه‌رده‌م به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م ھێنانه‌دى چاکسازییه داواکراوه‌کان، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه ته‌نانه‌ت خۆى خزاندۆته ناو پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیشه‌وه به هۆى ئه‌و یاریکردن و ساخته‌کارییه‌ى که به ئه‌نجامه‌کانییه‌وه ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆى بێ متمانه‌ى هاووڵاتییان و خۆبه‌دوورگرتن و ڕه‌وینه‌وه له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان.
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک کۆمارى عێراق
