پارێزگارى سلێمانى چه‌ند بریارێکى له‌باره‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى ده‌رکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگاری سلێمانی لیژنه‌یه‌کی بۆ چاره‌سه‌ری به‌رده‌م کێشه‌کانی شه‌قامی 100 مه‌تری پێکهێنا بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ره‌بووکردنه‌وه بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌ربکه‌ن که به‌هۆی پڕۆژه‌که‌وه زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
به‌پێى نوسراوێکى پارێزگاى سلێمانى که واژۆى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى له‌سه‌ره بڕیاردرا لیژنه‌یه‌کى باڵا بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى به‌رده‌م شاڕێى بابان به‌سه‌رۆکایه‌تى پارێزگار‌و 11 ئه‌ندام و چاودێرێک پێکبهێنرێت.
له‌نوسراوه‌که‌دا ئاماژه به قه‌ره‌بووى سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه ده‌کرێته‌وه که مافى یاسایى فه‌رمى سه‌لمێنراویان له‌سه‌ر ئه‌و شاڕێیه هه‌یه، له‌لایه‌ن کشتوکاڵ و فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌کانى تره‌وه هه‌ر دامه‌زراوه و که‌لوپه‌ل و سه‌رخانێکى سه‌ر ئه‌و شاڕێیه که به‌ر رێیه‌که ده‌که‌ون مۆڵه‌تى یاساییان هه‌یه ده‌خه‌مڵێنرێت و قه‌ره‌بووى خاوه‌ن ماف ده‌کرێته‌وه، "هه‌موو کڕین و فرۆشتنێکیش به‌و موڵکانه‌ى ده‌که‌ونه سه‌ر شاڕێى بابان قه‌ده‌غه‌یه"
ڕۆژى شه‌ممه 11ى ته‌مووز به ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى و قوباد تاڵه‌بانى و به‌رپرسانى حکومى و حزبی، به‌ردى بناغه‌ى پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى سلێمانى دانرا، که بڕى 400 ملیار دینارى بۆ ته‌رخانکرا و له ڕابردووش‌دا له ساڵى 2013 به‌ردى بناغه‌ى دانرا.