نرخى نه‌وت 45 دۆلارى تێپه‌راند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا نزیکه‌ى دوو دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک زیادى کردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ى ئابى 2020 نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به 45 دۆلار و 11 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها نرخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئه‌مریکى (ته‌کساس) به 42 دۆلار‌و 32 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
هاوکات، نرۆخى یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى خاوى ئۆپێک به 43 دۆلار‌و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
به‌هۆى ململانێکانى ئه‌مریکاو چین، نرخى نه‌وت له‌بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت تا کۆتایى مانگ نزیک ببێته‌وه له 50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار