یه‌که‌م ژنه وه‌زیرى لوبنان ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه
"دواى ته‌قینه‌وه‌کانى لوبنان هێنانه‌کایه‌ى گۆڕانکارى ئه‌گه‌رێکى دووره"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى راگه‌یاندنى لوبنان ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه و رایگه‌یاند که نه‌یتوانیووه له ئاست داواکارییه‌کانیاندا بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ى ئابى 2020 مه‌نال عه‌بدولسه‌مه‌د، وه‌زیرى راگه‌یاندنى لوبنان رایگه‌یاند:"هێنانه‌کایه‌ى گۆڕانکارى ئه‌گه‌رێکى دووره و له‌به‌رئه‌وه‌ش که واقعى ئێستا له ئاستى چاوه‌ڕوانکراودا نییه و دواى ته‌قینه‌وه‌که‌ى به‌یروتیش، واز له پۆسته حکومییه‌که‌م ده‌هێنم".
دوێنێ شه‌ممه حه‌سه‌ن دیاب، سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان له‌کاتى به‌ڕێوه‌چوونى گه‌رمه‌ى خۆپیشاندانه‌کانى خه‌ڵکى وڵاته‌که‌ى رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به‌وجۆره نه‌بێت حکومه‌ت ناگۆڕدرێت.
سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که ئاماده‌یه بۆ ماوه‌ى دوو مانگ به‌رپرسیارێتى هه‌ڵگرێت تا لایه‌نه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن رێکده‌که‌ون.
بۆ ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌که‌ى به‌نده‌رى به‌یروت له 4ى ئاب، دوێنێ شه‌ممه هه‌زاران هاوڵاتیى لوبنان رژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌ڵیانکوتایه‌سه‌ر باره‌گاى چه‌ند وه‌زاره‌تێک و خۆپیشاندانه‌کانیش توندوتیژیى لێکه‌وته‌وه و به‌و هۆیه‌وه نزیکه‌ى 300 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون.
