تره‌مپ: ئه‌و که‌سانه‌ى بێکاربون هه‌فتانه 400 دۆلاریان ده‌درێتێ

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا، واژۆى له‌سه‌ر چوار بڕیار کرد بۆ جێبه‌جێکردن له‌به‌رده‌م کۆنگرێسى ئه‌مریکادا، که دواخستنى باج له‌سه‌ر مۆڵکى هه‌ندێک له ئه‌مه‌ریکییه‌کان و درێژه‌دان به پێدانى 400 دۆلار هه‌فتانه به‌و که‌سانه‌ى که به‌هۆى په‌تاى کۆرۆنا بێکاربوون.
دۆناڵد تره‌مپ، دیموکراته‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات به‌وه‌ى که پرۆژه یاسایه‌کى تایبه‌تیان پێشکه‌شکردووه که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى به کۆرۆناوه نییه.
سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له کۆنگریه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا له یانه تایبه‌ته‌که‌ى له بیدمینسته‌ر-ى ویلایه‌تى نیو جرسی، رایگه‌یاند: "ئێمه ده‌سته‌که‌وتێکمان به‌ده‌ستهێنا" که‌مکردنه‌وه‌ى باج له‌سه‌ر مووچه‌ى ئه‌وانه‌ش جێبه‌جێده‌کرێت که مووچه‌که‌یان له 100 هه‌زار دۆلار که‌متره له ساڵێکدا".
تره‌مپ راشیگه‌یاند "ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنى نۆڤێمبه‌رى داهاتوو ئێمه هه‌ڵبژاردراینه‌وه ئه‌وه چاوده‌گێڕینه‌وه به که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌موو باجى مووچه‌خۆراندا".
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد هاوکارى زیاترى ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که بێکاربوون به‌هۆى کۆرۆنا و هه‌فتانه 400 دۆلاریان پێ ده‌ده‌ن.
له‌کاتێکدا له مانگه‌کانى ئایار و حوزه‌یران و ته‌مموز، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ى به‌هۆى کۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه بێکاربوون و شوێنى کارکردنیان نه‌کرایه‌و، ئه‌وا به بڕیارى تره‌مپ هه‌فتانه 600 دۆلاریان بۆ بڕدرایه‌وه، به‌ڵام به کۆتایى مانگى ئاب بڕیاره‌که کۆتایى دێت.
پێدانى ئه‌و 400 دۆلاره له‌سه‌ر سندوقى فریاکه‌وتنى کاره‌ساتى سه‌ر به FEMA و DRF که بڕه‌که‌ى 79 ملیار دۆلاره و تا ئێستا 44 ملیار دۆلارى لێ خه‌رجکراوه.
