"ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌ماهه‌نگن بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى جوتیارانمان"

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو رایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌ماهه‌نگن بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى جوتیاران و به‌رهه‌مى هاورده‌یان قه‌ده‌غه‌کردووه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى بڵاویکرده‌وه، "له‌ماوه‌ى رابردو زانیاریمان ده‌ستکه‌وت که له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ک به‌رهه‌مى قه‌ده‌غه‌کراو هاورده ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى جوتیارانمان ده‌بێت، بۆیه نوسرامان ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى پێویستمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و رێگربن له هاورده‌کردنى به‌رهه‌مى قه‌ده‌غه‌کراو".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له ئێستادا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌ماهه‌نگى پێویستیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن بۆ رێگرى له‌و به‌رهه‌مانه‌ى قه‌ده‌غه‌مان کردوون.
هاوکات ئه‌وه خراوه‌ته‌روو له‌ماوه‌ى رابردوو زانیاری‌یان ده‌ستکه‌وت که له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ک به‌رهه‌مى قه‌ده‌غه‌کراو هاورده ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش کاریگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر به‌رهه‌مى جوتیارانیان ده‌بێت، "بۆیه نوسرامان ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران کرد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى پێویستمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن و رێگربن له هاورده‌کردنى به‌رهه‌مى قه‌ده‌غه‌کراو ".
