فۆتۆ: قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنی ئه‌و که‌سه‌ى بوتڵى ئۆکسجینى ده‌فرۆشت راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
که‌مبونه‌وه‌ى ئۆکسجین له نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێر واى کردبوو له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاره‌که بوتڵی ئۆکسجین ده‌فرۆشرا و قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنی که‌سێکی له‌سه‌ر ئه‌و کاره راگه‌یاند.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌کان و کاردانه‌وه‌ی هاوڵاتیان، قائیمقامیه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند که دواى ئه‌وه‌ى تێبینى کرا له‌شه‌قامى پزیشکان ئۆتۆمبێلێکى بارھه‌ڵگر بوتڵى ئۆکسجینى داناوه بۆ فرۆشتن، به‌ھاوکارى به‌شى پۆلیسى شاره‌وانی، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ى داگیرا و خاوه‌نه‌که‌ى ده‌ستگیر کرا رێکارى یاسایى به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار