له بۆردومانێکدا 15 چه‌کدارى ئێرانى کوژران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌ئه‌نجامى بۆردومانێکدا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى (ئه‌لبوکه‌مال) له رۆژئاواى سوریا 15 چه‌کدارى گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له ئێران کوژران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئابى 2020 به‌یاننامه‌یه‌کى روانگه‌ى سوریا، 15 چه‌کداریى گروپه‌کانى نزیک له ئێران که سه‌رجه‌میان هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى بوون له ئه‌نجامى بۆردومانێکدا کوژراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که بۆردومانه‌که له بنکه‌ى ئیمام عه‌لى له سه‌ره‌تاى ناوچه‌ى ئه‌لبوکه‌مالى سنوورى دێره‌زورى رۆژئاواى سووریا ئه‌نجامدراوه.
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که له رێگه‌ى ئوتومۆبێلى سه‌ربازیه‌وه کوژراو و برینداره‌کان ره‌وانه‌ى ناو خاکى عێراق کراونه‌ته‌وه.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتى خۆى له‌و بۆردومانه ئاشکرا نه‌کردووه، به‌ڵام چه‌ند پێگه‌یه‌کى سوریا باسله‌وه ده‌که‌ن فڕۆکه‌ى ئه‌مه‌ریکى بۆردومانه‌که‌ى ئه‌نجامداوه.