پارتى له باره‌ى شه‌نگال؛ ئه‌وه پارتییه شه‌ڕى دوژمن و ناحه‌زانى کوردستان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و راگه‌یاندنى پارتى له باره‌ى که‌وتنى شه‌نگال رایگه‌یاند ''گوێمان له موزایه‌دات و لێکدانه‌وه‌ى ناحه‌ق و بێویژدانانه ده‌بێ که ئامانجیان لێى له‌که‌دارکردنى پارتییه"و ده‌شڵێن:" به‌ڵام خه‌ڵک ده‌زانن، ئه‌وه پارتییه شه‌ڕى دوژمن و ناحه‌زانى کوردستان ده‌کات".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ى ئابى 2020 له راگه‌یاندراوێکدا، به‌شى رۆژنامه‌وانیى ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و راگه‌یاندنى پارتى باسى له‌وه‌کردووه که، شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا، "تیرۆریستانى داعش په‌لامارى ده‌ڤه‌رى شنگال و کوردستانیان دا و تاوانى دڕندانه‌یان به‌رانبه‌ر خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ئه‌نجام دا.... هێشتا گوێمان له موزایه‌دات و لێکدانه‌وه‌ى ناحه‌ق و بێویژدانانه ده‌بێ که ئامانجیان لێى له‌که‌دارکردنى پارتى دیموکراتى کوردستان و که‌مبایه‌خکردنى سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌یه".
ده‌زگاى رۆشنبیرى پارتى، ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که" ئه‌وه پارتییه شه‌ڕى دوژمن و ناحه‌زانى کوردستان ده‌کات و شانیش ده‌داته به‌رپرسیارێتى و خۆى به خاوه‌نى سه‌رکه‌وتن و شکسته‌کان ده‌زانێت، سرووشتى شه‌ڕیش وایه که سه‌رکه‌وتن و شکست و پاشه‌کشێ و شه‌هیدبوون و قوربانیدانیشى تێدایه".
ده‌قى راگه‌یاندراوى ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى پارتى:
راگه‌یاندراوێک له به‌شى ڕۆژنامه‌وانیى ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه
شه‌ش ساڵ به‌ر له ئێستا تیرۆریستانى داعش په‌لامارى ده‌ڤه‌رى شنگال و کوردستانیان دا و تاوانى دڕندانه‌یان به‌رانبه‌ر خوشک و برا ئێزدییه‌کانمان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا ئه‌نجام دا. جێگه‌ى داخه که دواى تێپه‌ڕینى شه‌ش ساڵ له بابه‌تى ئه‌و کاره‌ساته‌دا هێشتا گوێمان له موزایه‌دات و لێکدانه‌وه‌ى ناحه‌ق و بێویژدانانه ده‌بێ که ئامانجیان لێ له‌که‌دارکردنى پارتى دیموکراتى کوردستان و که‌مبایه‌خکردنى سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌یه. له وه‌ڵامى ئه‌و موزایه‌دات و ناحه‌قییه‌دا ده‌ڵێین، هه‌موو خه‌ڵکى کوردستان ده‌زانێت که ئه‌گه‌ر کار گه‌ییشته به‌رگریکردن و شه‌ێ له‌پێناو کوردستان، ئه‌وه پارتییه شه‌ڕى دوژمن و ناحه‌زانى کوردستان ده‌کات و شانیش ده‌داته به‌رپرسیارێتى و خۆى به خاوه‌نى سه‌رکه‌وتن و شکسته‌کان ده‌زانێت. سرووشتى شه‌ڕیش وایه که سه‌رکه‌وتن و شکست و پاشه‌کشێ و شه‌هیدبوون و قوربانیدانیشى تێدایه.
له سه‌ره‌تاکانى شه‌ڕى داعشدا هێزى پێشمه‌رگه چه‌کى پێویستى له‌به‌رده‌ست نه‌بوو. عێراق ئابڵۆقه‌ى چه‌کى خستبووه سه‌ر پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریکایش ڕێگه‌ى نه‌ده‌دا وڵاتان چه‌ک بفرۆشنه پێشمه‌رگه. که‌چى داعش چه‌ک و ئیمکانیاتى سوپاکانى دوو ده‌وڵه‌تى سووریا و عێراقى که‌وتبووه ده‌ست. له‌کاتى داگیرکردنى شنگالدا له لایه‌ن داعشه‌وه له 3ـى ئابى 2014 پێشمه‌رگه ته‌نیا چه‌کى سووکى له‌به‌رده‌ست بوو. شنگالیش حه‌فتا کیلۆمه‌تر له هه‌رێمى کوردستان دوور بوو و ئه‌و ڕێگه سه‌ره‌کییانه‌ى هه‌رێمى به شنگاله‌وه ده‌به‌سته‌وه له لایه‌ن به‌شێک له‌و هۆزه عه‌ره‌بانه گیران که ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش تێکهه‌ڵ کردبوو و ڕێگه بۆ چوونى هێزى پشتیوانى بۆ شنگال له ماوه‌یه‌کى زۆر که‌مدا گیرا. ئه‌و کات ئه‌مه‌ریکا و هێزى هاوپه‌یمانانیش له‌ناو شه‌ڕدا نه‌بوون که بتوانن یارمه‌تیى پێشمه‌رگه بده‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى له چیا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى شنگالدا مانه‌وه قاره‌مانانه چیاى شنگال و شه‌رفه‌دینیان له په‌لاماره‌کانى داعش پاراست و ڕێگه‌یان نه‌دا ده‌ستى داعش بگاته سه‌دانهه‌زار خه‌ڵک که په‌نایان بۆ چیاى شنگال بردبوو.
له 3ـى ئاب که داعش شنگالى گرت هه‌تا 14ـى ئابى 2014 پێشمه‌رگه خه‌ڵکى پاراست و قوربانیشى دا و زۆر له‌و کورده ئێزدیانه ڕزگارکران و بۆ هه‌رێم گواسترانه‌وه و ده‌ستى داعش نه‌گه‌ییشته یه‌ک که‌سى کوردى ئێزدیش. به‌ڵام کاره‌ساته‌که کاتێک بوو که له 14ـى ئاب ژماره‌یه‌ک کوردى ئێزدى له‌سه‌ر به‌ڵێنى هه‌ندێ هه‌لپه‌رست و سه‌رۆک هۆزه عه‌ره‌به‌کان که به‌ڵێنیان دابوو داعش ئازارى هیچ که‌س نادات، له چیا هاتنه خوار و هانى به‌شێک له کورده ئێزدییه‌کانیان دا که بۆ ناوچه‌کانیان له باشوورى شنگال بگه‌ڕێنه‌وه. پاش ئه‌وه‌ى گه‌ڕانه‌وه و که‌وتنه ده‌ست داعش، داعش و هۆزه عه‌ره‌به‌کان پشتیان له به‌ڵێنه‌که‌یان کرد و تاوان و زوڵمى زۆر گه‌وره‌یان له‌دژى هاووڵاتیانى کوردى بێتاوانى ئێزدى ئه‌نجام دا که له‌سه‌ر به‌ڵێنى ئه‌وان گه‌ڕابوونه‌وه.
دواى ئه‌و کاره‌ساته و موزایه‌دات و دوژمنکاریى نێوخۆیى له‌دژى پێشمه‌رگه، سه‌رۆک بارزانى خۆى سه‌رپه‌رشتیى به‌ره‌کانى شه‌ڕى کرد و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى به کوردانى ئێزدی‌دا که له ماوه‌ى که‌متر له سه‌ت ڕۆژ ڕێگه‌کانى ده‌ڤه‌رى شنگال و چیاى شنگال ئازاد بکات و سه‌رى داعشه‌کان ده‌که‌وێته ژێر پێى ئێزدیه‌کان. سه‌رۆک بارزانى و پێشمه‌رگه به‌ڵێنى خۆیان برده سه‌ر و چیاى شنگال و ئه‌و ڕێگایانه‌ى هه‌رێمیان به ده‌ڤه‌رى شنگال ده‌به‌سته‌وه به ته‌واوه‌تى ئازاد کران. ئێستا ئێمه به‌و موزایه‌ده‌چییانه ده‌ڵێین که ئه‌و کاتانه‌ى پێنجسه‌ت پێشمه‌رگه گیانى خۆیان بۆ شنگال کرده قوربانى ئێوه له کوێ بوون؟ ئێوه له کوێ بوون که بست به بستى ده‌ڤه‌رى شنگال به خوێن و قاره‌مانێتى ئازاد کرا؟ ئێوه له کوێ بوون که پێشمه‌رگه قاره‌مانانه تۆڵه‌ى له داعش کرده‌وه و ئه‌فسانه‌ى داعشى شکاند و سه‌رى داعشى خسته ژێر پێى کوردانى ئێزدی؟ به موزایه‌ده‌چییه‌کان ده‌ڵێین پارتى شه‌ێ ده‌کات و به‌رگرى ده‌کات و خاوه‌ن به‌ڵێنى خۆیه‌تی. ئێوه‌یش ته‌نیا موزایه‌ده و بوختانهه‌ڵبه‌ستن و قسه‌ى به‌تاڵتان بۆ ماوه‌ته‌وه.
به‌شى ڕۆژنامه‌وانیى ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنی
پارتى دیموکراتى کوردستان
4ـى 8ـى 2020
