که‌جه‌که: داگیرکه‌رى تورک به چاوى غه‌نیمه سه‌یرى خاکى کوردستان ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمیته‌ى باوه‌ڕى و گه‌لانى که‌جه‌که جه‌ژنى قوربانى له جیهانى ئیسلامى پیرۆز کرد و هیواى خواست ببێته هۆکارى برایه‌تى گه‌لان و گه‌وره‌کردنى تێکۆشانى ئازادى و دیموکراسی، ڕاشیگه‌یاند:" داگیرکه‌رى تورک به چاوى غه‌نیمه سه‌یرى خاکى کوردستان ده‌کات".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى که‌جه‌که:
جه‌ژنى قوربان له گه‌لانى مسوڵمان پیرۆز ده‌که‌ین، ئومێد ده‌که‌ین، که ئه‌و جه‌ژنه له پێش هه‌مو شتێکه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و هه‌موو دونیاى ئیسلامى ئاشتی، ئارامی، دادپه‌روه‌رى و ته‌ندروستى بهێنێت، له ناو گه‌لاندا ببێته هۆکارى به‌هێزکردنى دۆستایه‌تی، برایه‌تی، هاوبه‌شیکردن و پشتیوانیکردن و هه‌روه‌ها ببێته هۆى گه‌وره‌کردنى تێکۆشانى ئازادى و دیموکراسی.
جه‌ژنى رۆژانى ئاشتی، پشتیوانى و هاوبه‌شیکردنه، جه‌ژن له دژى مونافیق، زاڵم و ئه‌وانه‌ى ماف و هه‌ق قبوڵ ناکه‌ن، نوێنه‌رایه‌تى کولتورى تێکۆشانه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى ئایین له ژێر ناوى ئومه‌تدا بۆ خۆى به‌کارى ده‌هێنێت و له‌و رێگه‌یه‌وه دوورکه‌وتنه‌وه له باوه‌ڕى ئایین ده‌سه‌پێنێت، له‌و هیوا و بڕوایه‌داین، که جه‌ژنى قوربانى ئه‌مساڵ له ناو گه‌ل دا هه‌ست و حه‌زکردن زیاتر گه‌وره‌تر بکات.
گه‌لانى مسوڵمان به‌هۆى سیاسه‌تى نه‌ته‌وه – ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ته فاشیسته‌کانه‌وه له قه‌یرانى جدیدا ده‌ژین، ئیسلامبوونى تورک و خه‌ونى ئیمپراتۆرى و خه‌لافه‌ت له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رێگاى بۆ خوێنڕشتن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و کاولکردن، هه‌ژارى و تاڵانى کردووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆى گه‌وره‌ترکردنى کێشه‌کان، هێرشکاریى تورک له‌م دواییانه‌دا بۆ سه‌ر هه‌بوونى کورد و عه‌ره‌ب، کولتور و ناسنامه‌کان، هه‌ڕه‌شه‌ى جدیى به دواى خۆیدا هێناوه، ده‌وڵه‌تى تورک به به‌کارهێنانى ئایین ده‌یه‌وێت لیبیا تاوه‌کو عێراق، سوریا تاوه‌کو یه‌مه‌ن، عه‌ره‌بستانى سعودییه‌وه تاوه‌کو باشوور و رۆژئاواى کوردستان داگیر بکات، ئه‌و هێرشکارییانه وه‌ک له نمونه‌ى هه‌فتانین دا ده‌بینرێت، چووه‌ته سه‌ر خاکى ئاسوورى – سووریانى – کلدانى و گه‌لانى تر و باوه‌ڕه‌کانى تر و ژیانیانى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، ده‌وڵه‌تى تورک خۆى به نه‌ژادپه‌ره‌ستى ده‌ژییه‌نێت، جارێکی‌تر ئه‌وه ده‌رکه‌وت، که رژێمێکى قڕکه‌ر، داگیرکه‌ر و تاڵانچییه، به بۆنه‌ى جه‌ژنه‌وه بانگ له وڵاتپارێزانى عه‌ره‌ب، رۆشنبیران، هونه‌رمه‌ندان و سیاسه‌تمه‌دارانى تورک و هه‌موو وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى خاوه‌ن ویژدان و ئه‌و گه‌لانه‌ى که خاوه‌ن کولتور و باوه‌ڕى دێرینن ده‌که‌ین، که له‌سه‌ر جوگرافیاکه‌مان له دژى فیتنه‌ى ئیسلامیى تورک، که ده‌یه‌وێت گه‌لان بکات به گژ یه‌کتردا، له‌گه‌ڵ گه‌لى کورد پێکه‌وه تێکۆشانێکى به‌هێز بکه‌ن.
ڕێگاى پیرۆزکردنى جه‌ژن به رۆحى برایه‌تی، یه‌کێتیى دیموکراتیکى گه‌لان، په‌یوه‌سته به تێکشکاندنى دیکتاتۆریى فاشیستیى ئاکه‌په – مه‌هه‌په‌وه، چه‌ند رۆژ له‌وه پێش له ئایاسۆفیا له خوتبه‌ى هه‌ینیدا، که وه‌ک شانۆگه‌رییه‌ک به‌ڕێوه‌یان برد، ئه‌وه ده‌رکه‌وت، که سه‌نتزى تورک – ئیسلام دوژمنى گه‌لان، باوه‌ێ و ئایین و کولتوره‌کانه، ئیسلامى تورک، ئیسلامێکه که خودا، قورئان و سونه‌ت بۆ هه‌موو جۆره درۆیه‌ک، فیتنه و فه‌سادییه‌ک، که خۆى تیادا بشارێته‌وه به‌کار ده‌هێنێت، ئه‌وانه‌ى له‌سه‌ر هێڵى موحه‌مه‌د باوه‌ڕیان هێناوه، ئه‌گه‌ر له دژى ئه‌و ئیسلامه نه‌ژادپه‌ره‌سته تێکۆشان نه‌که‌ن، ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت که هه‌ر چى عیباده‌ت بکرێت هیچى ناگاته واتاى پیرۆزى خۆی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین، تێکۆشانى مسوڵمانانى تورکیا له دژى سیاسه‌ته‌کانى ئاکه‌په – مه‌هه‌په به ئه‌ندازه‌ى عیباده‌ت خێره، له‌و بڕوایه‌داین یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانى مسوڵمانانى کوردستان و تورکیاى خاوه‌ن ویژدان ئه‌وه‌یه که نابنه هاوبه‌شى ئه‌و هه‌مو تاوان و گوناحانه که به ناوى ئیسلامه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش بانگ له مسوڵمانانى کورد و تورک و گه‌لانى تر‌ى خاوه‌ن ویژدان ده‌که‌ین که نه‌ڕۆن بۆ ئه‌و مزگه‌وتانه، که خوتبه‌ى دیانه‌ت (ده‌زگاى دیانه‌تى ده‌وڵه‌تى تورک)یان تیایدا ده‌خوێنرێته‌وه، بانگتان لێده‌که‌ین به‌و بڕوایه‌وه که ‘هه‌موو لایه‌کى دونیا مزگه‌وته’ نوێژه‌کانى خۆتان بکه‌ن، ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌رنج راکێشینه سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته موحه‌مه‌دییه، هه‌موو جۆره هه‌ڵوێستێک و نزیکایه‌تییه‌ک که پشتیوانى له رژێمى ئاکه‌په – مه‌هه‌په بکات دژایه‌تیکردنى موحه‌مه‌دى و ئیسلامه.
ڕوو له کوردستانیان که‌جه‌که ده‌ڵێت:”له هێرشه قڕکه‌ر و داگیرکه‌رییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورک دا زۆرترین زیان به‌ر گه‌لى کورد ده‌که‌وێت، له عه‌قڵییه‌تى سه‌نته‌زى ئیسلام تورک دا له ٢٤ى ته‌ممووزى ٢٠٢٠دا له ئایاسۆفیا که سه‌رۆکى ده‌زگاى دیانه‌تى تورک له شانۆگه‌رییه‌کدا نوێژى کرد به‌و وه‌زع و خوتبه‌یه‌ى دای، جارێکی‌تر ئێمه ئه‌وه‌مان بینى که له چ ئاستێک و به چ راده‌یه‌ک له ئیسلام تێگه‌یشتووه، بۆ سه‌روه‌رانى تورک، ئیسلام، مافى شمشێر ده‌دات و ئایینێکه که مافى داگیرکه‌رى و غه‌نیمه‌یان پێده‌به‌خشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌روه‌رانى تورک خاوه‌نى ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ن که له لیبیا، سوریا و کوردستان هێرشى داگیرکه‌رى ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وان به چاوى غه‌نیمه سه‌یرى خاکى کوردستان ده‌که‌ن، چه‌وساندنه‌وه و دادۆشین و داگیرکه‌رى له کوردستان به‌و عه‌قڵییه‌تى ئیسلامه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت هه‌موو کوردانى مسوڵمان و هه‌موو کوردێک ئه‌وه بزانێت، که پشتئه‌ستووریى ئایدۆلۆژیى داگیرکه‌ریى تورک له‌و عه‌قڵییه‌ته ئیسلامییه تورکییه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، به راگرتنى هه‌ندێک کورد له‌لاى خۆیان ده‌یانه‌وێت ئه‌و له رێ ده‌رچوونه‌یان ره‌نگى ئیسلامیى پێوه بلکێنن، ئه‌وه‌ى موحه‌مه‌دى و ئیسلام ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر کوردى مسوڵماندا فه‌رزى ده‌کات تێکۆشانه له دژى ئه‌و مونافیق و زاڵمانه، له دژى داگیرکه‌ریى تورک له کوردستان که ده‌ستدرێژى ده‌که‌نه سه‌ر ژنان، په‌لاماریان ده‌ده‌ن و ده‌یانکوژن، تێکۆشان نه‌کرێت ئه‌وه به‌و مانایه دێت، که له مانا پیرۆزه‌که‌ى خۆیدا عیباده‌ت ناکرێت”.
که‌جه‌که بانگى گه‌وره‌کردنى تێکۆشانى به رێکخستنکراو ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:”ده‌بێت ئه‌م جه‌ژنه له سه‌ردانى مه‌زارگه‌ى شه‌هیدان دا بکه‌نه‌وه و قه‌رزى سه‌ر شانى خۆتان که‌م بکه‌نه‌وه، سه‌ردانى هاوڕێیانى زیندانی، پشتیوانى له بنه‌ماڵه‌کان کولتور و نه‌ریتى جه‌ژنه، پێشنیاز ده‌که‌ین، که خێره‌کانى خۆتان بده‌ن به‌و که‌س و رێکخراوانه تاوه‌کو بتوانن بیگه‌یه‌ننه ده‌ستى موحتاجه‌کانى کوردستان، له‌و بڕوایه‌داین، که هاوکارى و خێره‌کانتان که سوود به که‌سه‌کان و رێکخراوه‌کانى سه‌ر به ده‌وڵه‌تى تورکى فاشیست بگه‌یه‌نێت که له ئێستادا له هه‌وڵ دان، له حوزرى هه‌ق دا و ده‌رگاى بارى ته‌عالادا وه‌ک خێر نابینرێت”.
ئێمه وه‌ک بزووتنه‌وه‌ى ئازادیى کوردستان به‌و هه‌ست و بیرکردنه‌وانه‌وه جارێکی‌تر جه‌ژنى قوربان له مسوڵمانانى کوردستان پیرۆز ده‌که‌ین، بانگ له هه‌مووتان ده‌که‌ین که له دژى ده‌وڵه‌تى تورکى قڕکه‌ر و داگیرکه‌ر تێکۆشانێکى به رێکخستنکراو بکه‌ن، به بۆنه‌ى جه‌ژنه‌وه له که‌سایه‌تیى هه‌موو شه‌هیدانى ئازادی‌دا و هه‌روه‌ها رۆسته‌م جودى که به قاره‌مانى له هه‌فتانین به‌ره‌نگاریى کرد و شه‌هید بوو، یادى هه‌موو شه‌هیدانى هه‌فتانین ده‌که‌ینه‌وه، به‌ڵێنى پێبه‌ندبوون و په‌یوه‌ستبوونى خۆمانیان بۆ دووباره ده‌که‌ینه‌وه، جه‌ژنى بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان پیرۆز ده‌که‌ین
