قوباد تاڵه‌بانى بۆ ساڵیادى ئه‌نفالى بارزانییه‌کان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ یادى ئه‌نفالى بارزانییه‌کان رایگه‌یاندووه "مێژوومان پڕه له‌م جۆره هه‌وڵى قڕکردنه دڵته‌زێن و جه‌رگبڕانه، ئه‌رکى هه‌موو لایه‌کمانه شان به‌شانى به‌رز راگرتنى یاد و یاده‌وه‌رییان رۆحى ئه‌و ئه‌زیزه له کیسچووانه‌مان شاد بکه‌ین به پارێزگاریکردن له یه‌کگرتویى ریزه‌کانمان".
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵیادى ئه‌نفالى بارزانییه‌کان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاندووه، له‌ساڵیادى ئه‌نفالکردنى هه‌شت هه‌زار مرۆڤى بێتاوانى بارزانیدا سه‌رى رێز و نه‌وزاش بۆ یادى قوربانیانى ئه‌و کاره‌ساته و هه‌موو قوربانیانى ئه‌نفال و جینۆسایدى گه‌لى کورد داده‌نه‌وێنن.
قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "مێژوومان پڕه له‌م جۆره هه‌وڵى قڕکردنه دڵته‌زێن و جه‌رگبڕانه، ئه‌رکى هه‌موو لایه‌کمانه شان به‌شانى به‌رز راگرتنى یاد و یاده‌وه‌رییان رۆحى ئه‌و ئه‌زیزه له کیسچووانه‌مان شاد بکه‌ین به پارێزگاریکردن له یه‌کگرتویى ریزه‌کانمان و هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانى کوردستانێکى ئارام و سه‌قامگیر که خزمه‌تکردنى خه‌ڵک بکاته خه‌مى یه‌که‌مى خۆی".
