وته‌بێژى هاوپه‌یمان: زیاتر له‌چوار ھه‌زار پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕى دژى داعش شه‌ھیدبون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش رایگه‌یاند بونى ھێزه‌کانى ھاوپه‌یمانان له‌عێراق له‌سه‌ر داواکارى حکومه‌تى عێراقه و ده‌شڵێت:" زیاتر له‌چوار ھه‌زار پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕى دژى داعش شه‌ھیدبون، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رگریکردن له‌و نیشتمانه".
ئه‌مڕۆ 31ى ته‌موزى 2020 کۆلۆنێل مایڵز کاگنیز، وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌داعش ئه‌مڕۆ له‌سلێمانى له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" گۆڕانکاریى به‌سه‌ر ئه‌رکى ھاوپه‌یمانان ھاتووه له‌عێراق، چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌کمان راده‌ستى ھێزه‌کانى عێراق کردووه‌ته‌وه. ئێستا راوێژکاره‌کانمان به‌گشتى له‌ناوه‌ندى به‌غدا کاره‌کانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن".
ناوبراو راشیگه‌یاند:"بونى ھێزه‌کانى ھاوپه‌یمانان له عێراق و مانه‌وه‌یان، له‌سه‌ر داواکارى حکومه‌تى عێراقه، ئامانجى سه‌ره‌کى ئێمه له‌ناوبردنى چه‌کدارو شانه نوستووه‌کانى داعشه".
هه‌روه‌ها وته‌بێژى هاوپه‌یمان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه خه‌ڵک زۆر ھه‌یه له‌کوردستان ژماره‌یه‌ک ئازیزیان له‌شه‌ڕى دژى داعش له‌ده‌ستداوه، یه‌کێک له‌و ئافره‌ته دڵسۆزانه دایکه عائیشه‌یه، که سێ کوڕى له‌شه‌ڕى دژى داعش له‌ده‌ستداو له‌یه‌ککاتدا شه‌ھیدبون، زۆر ئافره‌تى دیکه‌ى وه‌ک دایکه عائیشه له‌کوردستان ھه‌ن که رۆڵه‌کانیان له‌شه‌ڕى دژى داعش له‌ده‌ستداوه، وتیشى:" با شه‌ھیدو قوربانیانى شه‌ڕى داعشمان له‌بیرنه‌چێت، زیاتر له‌چوار ھه‌زار پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕى دژى داعش شه‌ھیدبوون، ئه‌مه‌ش بۆ به‌رگریکردن له‌و نیشتمانه".
دایکه عائیشه، که به‌دایکى شه‌ھیدان ناسرابو، دانیشتوى قه‌زاى سۆران بو، له‌شه‌ڕى دژى داعش سێ کوڕى له‌یه‌ککاتدا شه‌ھیدبون. رۆژى 27/7/2020 خۆشی گیانیله‌ده‌ستدا.
