نێچیرڤان بارزانی؛ له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین له هیچ شوێنێک مرۆڤایه‌تى ئه‌نفال و کیمیاباران نه‌بینێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له ساڵیادى ئه‌نفالى بارزانییه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌ات که له هه‌وڵه‌کانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ رێگریى له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌نفال.
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
ئه‌مڕۆ یادى ئه‌نفالکردنى هه‌شت هه‌زار سڤیلى بێتاوانى بارزانى ده‌که‌ینه‌وه که به‌رله سى و حه‌وت ساڵ 31-7-1983 له ماوه‌ى ده رۆژدا له ئۆردوگا زۆره‌ملێکانى قوشته‌په و به‌حرکه، هه‌ریر و دیانا له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، رژێمى به‌عس جینۆسایدى کردن و بۆ هه‌میشه راپێچى مه‌رگستانى بیابانه‌کانى باشوورى عێراق کران.
دواى ئه‌وه دایکان، ژنان و خوشکانى ئه‌نفالکراوان، بارى قورسى ژیانێکى تاڵ و چاره‌نووسێکى ئازاربه‌خشیان که‌وته ئه‌ستۆ. ده‌بووایه بۆ منداڵانیان ببنه باوک و برا و به ره‌نجى خۆیان بژێوى ژیان په‌یدا بکه‌ن. له‌م رۆژه‌دا به‌وپه‌ڕى رێز و پێزانینه‌وه له رۆڵى ئه‌و دایک و خوشکه رووسپییانه ده‌ڕوانین که به‌رگه‌ى ژیانێکى مه‌رگه‌ساتباریان گرت، به‌ڵام هه‌رگیز کۆڵ‌یان نه‌دا.
هه‌ر له‌م یاده‌دا به ڕێز و پێزانینه‌وه رۆڵى جوامێرانه‌ى خه‌ڵکى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، خه‌ڵکى هه‌ریر و باتاس و دیانا و ده‌وروبه‌ریان به بیر ده‌هێنینه‌وه که هه‌موو هاوکارییه‌کان پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان کرد. بوونه پشت و په‌نایان و ده‌رفه‌تى کار و په‌یداکردنى بژێوى ژیانیان بۆ ره‌خساند. جوامێریى ئه‌وان بۆ هه‌میشه له یاده‌وه‌ریى ئێمه و که‌سوکارى ئه‌نفالکراوان و کوردستانییاندا ده‌مێنێته‌وه.
به شکۆوه گیانى پاکى ئه‌نفالکراوان و ته‌واوى شه‌هیدانى کوردستان به بیر ده‌هێنینه‌وه، سڵاو و رێز بۆ خێزان و که‌سوکاریان ده‌نێرین. له هه‌وڵه‌کانمان له ئاستى عێراق و جیهان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى دى له هیچ شوێنێک مرۆڤایه‌تى ئازار و مه‌رگه‌ساتى وه‌ک ئه‌نفال و کیمیاباران نه‌بینێته‌وه، حکومه‌تى عێراقیش ده‌بێت پابه‌ندى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى قوربانییان بێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان
31/7/2020
