لیندزى گراهام؛ رۆژئاڤاى کوردستان گرێبه‌ستێکى له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى نه‌وتى ئه‌مریکى ئیمزاکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سیناتۆرێکى ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند که رۆژئاڤاى کوردستان گرێبه‌ستێکى بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى کێڵگه نه‌وتییه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى ئه‌مه‌ریکى واژۆ کردووه.
لیندزى گراهام سیناتۆرى کۆمارییه‌کان رایگه‌یاند:" مه‌زڵوم عه‌بدى کۆبانێ فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات پێى راگه‌یاندنم که رێککه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ کۆمپانیایه‌کى نه‌وتى ئه‌مریکى ئیمزا کردووه".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه کارى کۆمپانیا ئه‌مریکییه‌که نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى کێڵگه‌کانى نه‌وت ده‌بێت له باکورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا.
ئه‌مه‌ریکا نزیکه‌ى 600 سه‌بازى له باکورو رۆژهه‌ڵاتى سوریا جێگیر کردووه و ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌یان کێڵگه‌و بیره نه‌وتى تێدایه‌و به‌ده‌ست هێزه‌کانى سوریاى دیموکراته‌وه‌یه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار