به‌رهه‌م ساڵح: ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت گێڕانه‌وه‌ى متمانه‌یه بۆ ته‌واوى گه‌ل

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى عێراق رایگه‌یاند:" ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و گێڕانه‌وه‌ى متمانه بۆ ته‌واوى گه‌لى عێراق و زامنکردنى مافه‌کانیان له ھه‌ڵبژاردنێکى دادپه‌روه‌رانه"
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆک کۆمار:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆز، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى خه‌ڵکى عێراق و کوردستان به‌تایبه‌تى و ته‌واوى موسڵمانان به‌گشتى ده‌که‌م، له په‌روه‌ردگار داواکارم ئه‌م جه‌ژنه به خێر و خۆشى و ئارامى و ئاشتى بۆ وڵاته‌که‌مان بگێڕێت.
ئه‌م بۆنه پیرۆزه داوامان لێده‌کات برایه‌تى و پێکه‌وه‌یى و یه‌کڕیزى و یه‌کخستنى هه‌وڵه‌کان پته‌وتر بکه‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى که وڵاته‌که‌مانى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت له‌به‌ر رۆشنایى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا و ده‌رهاویشته‌کانى له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى و ته‌ندروستی، بۆیه به‌رپرسیارییه‌تى و ئه‌رکى نیشتمانى داوا له ته‌واوى هێزه سیاسى و پێکهاته‌کان ده‌کات، که یه‌کانگیربن و کار پێکه‌وه بکه‌ین له پێناو هێنانه‌دى داواکارییه ره‌واکانى گه‌له‌که‌مان، له هێنانه‌دى ده‌وڵه‌تێکى خاوه‌ن سه‌روه‌رى و چه‌سپاندنى بنه‌ماى چاکسازى بنه‌ڕه‌تى و به‌گژاچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و دابینکردنى خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌کان بۆ ته‌واوى هاووڵاتیان و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى کار بۆ گه‌نجان و زامنکردنى به‌شدارى کارایان له بونیادنانى عێراق و دروستکردنى داهاتووییه‌کى باشتر بۆ نه‌وه‌کانمان.
ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت و گێڕانه‌وه‌ى متمانه بۆ ته‌واوى گه‌لى عێراق و زامنکردنى مافه‌کانیان له ھه‌ڵبژاردنێکى دادپه‌روه‌رانه داوایه‌که گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه، هیوادارین که که‌شێکى له‌بار و پێویست بڕه‌خسێت تاوه‌کو ببێته مایه‌ى بونیادنانى ده‌وڵه‌تى هاووڵاتى و یه‌کسانى و دادپه‌روه‌ری.
په‌روه‌ردگار هه‌موو رۆژێکتان بکات به جه‌ژن و خێر و خۆشى و ئاشتى
جه‌ژنتان به‌خۆشى و پیرۆز بێت ... هه‌مو ساڵێکتان به‌خۆشى بێت.
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆک کۆمار
