له‌بۆردومانى فرۆکه‌کانى تورکیا له‌ئامێدى؛ دوو هاوڵاتى شه‌هیدبوون

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فرۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا له گوندى بارزانکێى سه‌ر به ناحیه‌ى بامه‌ڕنێ دوو ئۆتۆمبێلیان کرده ئامانج و به‌و هۆیه‌وه دوو هاوڵاتى بونه‌ته قوربانى.
کاتژمێر 4:30ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه فرۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا له گوندى بارزانکێى سه‌ر به ناحیه‌ى بامه‌ڕنێ دو ئۆتۆمبێلیان کردوه‌ته ئامانج که ده‌وترێت ئۆتۆمبێلى په‌که‌که بون.
له‌و بۆردومانه‌دا، دوو هاوڵاتى که شۆفێرانى ئۆتۆمبێله‌کان بون، بونه‌ته قوربانى و یه‌کێک له‌و هاوڵاتییانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى سوتاوه، نه‌ناسراوه‌ته‌وه.
تا ئێستا پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) هیچ راگه‌یه‌ندراوێکى له‌سه‌ر ئه‌و بۆردومانه بڵاونه‌کردووه‌ته‌وه که ئه‌و که‌سانه سه‌ر به په‌که‌که بن.
گوندى بارزانکێ سه‌ر به ناحیه‌ى بامه‌ڕنێیه له سنورى قه‌زاى ئامێدى سه‌ر به قه‌زاى دهۆک.
