گه‌ریلاکانى په‌که‌که له خواکوڕک؛ سوپاى تورکیامان ناچار به‌کشانه‌وه کرد

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)، باڵى سه‌ربازیى پارتى کرێکارانى کوردستان په‌که‌که، رایگه‌یاند که هێزێکى سوپاى تورکیایان ناچار کردووه له گردى لیلکان و گه‌ڤه‌رتى له‌ناوچه‌ى خواکورک پاشه‌کشه بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 26ى ته‌موزى 2020 ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هه‌په‌گه رایگه‌یاند، له‌رۆژى ٢٢ى ته‌مموزدا هێزه‌کانیان ئۆپه‌راسیۆنێکیان له‌هه‌ردوو ناوچه‌ى "گردى لیلکان و گه‌ڤه‌رتى له‌ناوچه‌ى خواکورک ئه‌نجامداوه و له‌ئه‌نجامدا چوار سه‌ربازى تورک کوژراون و سێ سه‌ربازى تریش بریندار بوون".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه، که له‌ژێر فشارى زه‌برى گه‌ریلادا، هێزه‌کانى سوپاى تورکیا له‌و ناوچه‌یه پاشه‌کشه‌یان کردووه.
هاوکات ئه‌وه‌یان دووپاتکردووه‌ته‌وه که پرۆسه‌که وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌ک بووه له خوێنى شه‌هیدانى ناوچه‌ى حه‌فتانین.
له‌ناوه‌راستى مانگى حوزه‌یرانه‌وه تورکیا ئۆپه‌راسیۆنێکى فراوانى سه‌ربازیى له‌ناو خاکى هه‌رێم دژ به پێگه‌کانى پارتى کرێکارانى کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات.
موراد قه‌ره‌یلان، ئه‌ندامى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانى کوردستان له چاوپێکه‌وتنێکدیا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى ستێرک تى ڤى ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که تا ئێستا 236 سه‌ربازى تورکیا له‌ناوچه‌ى حه‌فتانین کوژراون و شه‌ش کۆپه‌ریشیان خستووه‌ته خواره‌وه.
