نووسینگه‌ى سه‌رۆکوه‌زیران: بافڵ تاڵه‌بانى داواى کرد 24 کاتژمێر کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دوابخرێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان روونکردنه‌وه له‌باره‌ى دواخستنى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌دات و ده‌ڵێت:"له میانه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیى نێوان مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، ئه‌و کێشه‌یه تاووتوێ کرا. بافڵ تاڵه‌بانى داواى دواخستنى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى بۆ 24 کاژێر کرد".
ده‌قى روونکردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان:
په‌یوه‌ست به ئه‌و کێشانه‌ى که له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه له ئارادابوون، ھه‌ندێک ھه‌واڵ و لێکدانه‌وه‌ى ناڕاست له میدیاکاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه.
راستیى بابه‌ته‌که به‌و شێوه‌یه که له میانه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیى نێوان به‌ڕێزان مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت و بافڵ تاله‌بانى ھاوسه‌رۆکى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، ئه‌و کێشه‌یه تاووتوێ کرا و به‌ڕێز بافڵ تاله‌بانى داواى دواخستنى کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى بۆ 24 کاتژمێر کرد به‌بێ ھیچ مه‌رجێک، تاکو ده‌رفه‌ت بۆ سه‌رکردایه‌تیى ھه‌ردوولا ھه‌بێت به تێگه‌یشتنێکى ھاوبه‌ش بگه‌ن. ئه‌م داوایه به چاره‌سه‌رێکى په‌سه‌ند زانرا و به دانوستان له نێوان سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان وسه‌رکردایه‌تیى ھه‌ردوولا کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ 24 کاتژمێر دواخراوه به بێ ھیچ مه‌رجێک و بوار ڕه‌خسێندراوه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ربه‌ست و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن.
به‌و ھیوایه‌ى که گشت لایه‌ک به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ل ئه‌م بابه‌تانه بکه‌ن و به ئاراسته‌ى چارسه‌ر ، ھه‌واڵ و لێکدانه‌وه‌کان بگوازنه‌وه.
نووسینگه‌ى سه‌رۆکى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان
2020/7/26
