په‌رله‌مانتارێکى پێشووى یه‌کێتی:هه‌وڵى پارتى و گۆڕان بۆ ئینقیلاب به‌سه‌ر په‌رله‌مان شکستیهێنا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى خولى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسۆنى یه‌کێتى رایگه‌یاند، یه‌که‌م هه‌وڵى پارتى و گۆڕان بۆ " ئینقیلاب کردن به‌سه‌ر په‌رله‌مان شکستیهێنا".
زانا عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ندامى خولى پێشوى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسۆنى یه‌کێتى له نوسینێکدا له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى نوسیویه‌تی، "یه‌که‌م هه‌وڵى پارتى و گۆڕان بۆ بڕینى قوتى خه‌ڵک و ئینقیلابکردن به‌سه‌ر په‌رله‌مان شکستیهێنا، به‌داخه‌وه پارتى وه‌ک که‌مینه‌کان سه‌یرى گۆڕان ده‌کات به‌بێ پرسکردن ده‌یانخاته ناو ئه‌جێنداى خۆیه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، "هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ بۆ دواخستنى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان هیچ راوێژێکى له‌گه‌ڵ نه‌کردن، له‌کاتێکدا وه‌زیره‌کانى گۆڕان به‌قاته‌وه خۆیان ئاماده‌کردبوو بۆ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان تا بیناى په‌رله‌مانیش نه‌یازانیبوو کۆبونه‌وه‌که داواخراوه".
بڕیار بوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى کوردستان کۆبێته‌وه، به‌ڵام کۆبونه‌وه‌که بۆ سبه‌ینێ دواخرا، به‌پێى به‌رنامه‌ى کارى کۆبونه‌وه‌که‌ش له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان دیاریکراوه له‌باره‌ى پێنج بڕگه‌وه گفتوگۆ بکات.
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان بانگهێشتى گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کرد بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنى ژماره (6)ى ئاسایى خولى به‌هاره که بڕیاره سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌بچێت
دواتریش له نوسراوێکدا رێواز فایه‌ق، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان بانگهێشتى گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کرد بۆ ئاماده‌بون له‌دانیشتنى ژماره (6)ى ئاسایى خولى به‌هاره له کاتژمێر (11)ـى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دوشه‌مه رێککه‌وتى 2020/7/27.
له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه ئومێد سه‌باح، سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، رۆژى سێشه‌ممه له‌سه‌ر داواکارى په‌رله‌مانى کوردستان و بۆ تاوتوێکردنى قه‌یرانى دارایی، موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و گفتوگۆکانى هه‌ولێر و به‌غدا و پێدانى به‌رچاوڕونى به ئه‌ندامانى په‌رله‌مان، وه‌زیرانى دارایی، پلاندانان و کاروبارى دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌بن.
