وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیارێکى له‌باره‌ى سزاى دواکه‌وتنى مامه‌ڵه‌کانى هاتوچۆ ده‌رده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا به درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى لێخۆشبون له سزاى دواکه‌وتنى سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ له هه‌رێم بۆ ماوه‌ى دوو مانگ.
به‌پێى فه‌رمانێکى وه‌زارى که واژۆى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى لێخۆشبون له سزاى دواکه‌وتنى سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى هاتوچۆ له هه‌رێمى کوردستان له‌ماوه‌ى (7/2/2020 تاوه‌کو 1/9/2020) و به به‌خشراو هه‌ژمار ده‌کرێن به‌هۆى راگرتنى مامه‌ڵه‌کان به هۆکارى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار