رێواز فایه‌ق: سبه‌ینێ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره (6)ى ئاساییى خولى به‌هاره‌ى رۆژى دووشه‌مه به‌روارى 2020/7/27ى راگه‌یاند، که‌به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى کار:
به‌پێى حوکمى مادده‌ى (5)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م) له‌مادده‌ى (16)و بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌مادده‌ى (18)و بڕگه‌کانى (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ى (20)و مادده‌کانى (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنى ژماره (6)ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى ساڵى دووه‌م له‌خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له کاتژمێر (11)ى پێش نیوه‌رۆ رۆژى دوو شه‌ممه رێکه‌وتى 27/7/2020 به‌م شێوه‌یه بێت.
یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه و پێشنیازه یاساییانه‌ى خواره‌وه پشت به‌ستن به بڕیارى ژماره (5)ى ساڵى 2020 و حوکمى مادده‌کانى (79، 80) و بڕگه‌ى (یه‌که‌م) له مادده‌ى (83)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
1- پرۆژه‌یاساى (له‌ئه‌ستۆکردنى فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمى کوردستان).
2- پێشنیازى یاساى (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنى شوێنه‌وارو که‌له‌پوور له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق).
3- پێشنیازى یاساى (ڕێکخستنى میدیاى ئه‌لیکترۆنى له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق).
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر داواکاریى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (سۆران عمر سعید) له‌ئه‌ندامیه‌تیى په‌رله‌مان به‌پێى حوکمى خاڵى (1، 2) له‌بڕگه‌ى دووه‌مى مادده‌ى (25) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرت و گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ى خواره‌وه:
1ـ خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى لیژنه‌ى (کاروبارى پێشمه‌رگه‌و ناوچه کورستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم) سه‌باره‌ت به‌دۆخى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و هێرشه‌کانى تیرۆریستانى داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌که، به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز (وه‌زیرى ناوخۆ)و (وه‌زیرى کاروبارى پێشمه‌رگه)و (وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و ده‌سته‌ى گشتیى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان-عێراق.
2ـ خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه‌ى (کاروبارى پێشمه‌رگه)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌کان)و (په‌یوه‌ندییه‌کان و ڕه‌وه‌ندى کوردستانی) سه‌باره‌ت به‌دۆخى ناوچه سنوورییه‌کان.
3ـ خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى لێژنه‌ى ته‌ندروستى سه‌باره‌ت به‌په‌تاى (کۆڕۆنا) کۆڤید19، به‌ئاماده‌بوونى (وه‌زیرى ناوخۆ)و (وه‌زیرى ته‌ندروستی) له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان-عێراق.
چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازى یاساى (ماف و ئه‌رکى نه‌خۆش له‌هه‌رێمى کوردستان) به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
پێنجه‌م: خوێندنه‌وه‌ى ڕاپۆرتى لێژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى سه‌باره‌ت به (دۆخى دارایى و ئابووریى هه‌رێمى کوردستان) به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى وه‌زیرى پلاندان و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو سه‌رۆکى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سکرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان-عێراق.
